پۆرتڕێت وه‌ك تێراپی، به‌كارهێنانه‌وه‌ی شتومه‌كی كۆن و سێلفی

خوێندكارانی‌ به‌شی هونه‌ر له‌ شاری ڤێسترۆس پێشانگای هونه‌ری له‌ مۆزەخانەی‌ ئه‌و شاره‌ داده‌نێن. هه موو ساڵێك
ئه‌وان له‌ بابه‌تی ”پۆرتڕێت” كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری نیشان ده‌ده‌ن تا ٣١ maj.

”پۆرتڕێت” وه‌ك ستایلی هونه‌ری له‌ كاتی ڕێنێسانس ده‌ستی پێ كرد. هونه‌رمه‌ندان ده‌یانویست وێنه‌یه‌ك له‌ و چركه‌یه‌ دا بگرن. به‌ڵام ئه‌و چالاكییه وه‌ختێكی زۆری پێ ده‌ چوو و كێشانی وێنه‌یه‌ك به‌ ١ یا ٢ حه‌فته ش‌ ئاماده‌ نه‌ده‌بوو. ئێشتا ئه و هونه‌ره‌ هه‌ر ماوه‌ به‌ڵام خه‌ڵك زۆرتر به‌ كامێرا وێنه‌ یا ”سێلفی” ده‌گرن.

هونه‌رمه‌ندێك كه‌ له‌سه‌ر ستایلی ”پۆرتڕێت” كاری كردوه‌، ”ئێما مۆرێن”. ئه‌و له‌ شاری ستۆكهۆڵم له‌ دایك بوه‌ و له‌ خوێندنگای هونه‌ری شاری ڤێسترۆس ده‌رسی خوێندوه‌. پێشتریش له‌ زانكۆی بورۆس ده‌رسی خه‌یاتی خوێندوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ‌گه‌ڵ فەشێن و مۆده‌ كاری كه‌ردوه‌.

ڵه‌گه‌ڵ ”ئێما” باسی ستایلی ”پۆرتڕێت” ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و چۆن وێنه‌ی خۆی دروست كردوه‌. پۆرتڕێتی ئه‌و جودایه‌ له‌ ئه‌وانه‌ی پێش خۆی. ”ئێما” له‌ ناو هونه‌ره‌كه‌ی دا فكر و بۆچوونی خۆی نیشان داوه‌ و ده‌ڵێ هه‌ر پۆرتڕێتی خۆم نییه‌ به‌ڵكوو پۆرتڕێتی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌:

من زۆر له‌ به‌رهه‌مه‌كانم له‌سه‌ربابه‌تی تێكدانی ژینگه و به‌كارهێنانه‌وه‌ی شتومه‌كی به‌كارهاتو دروست ده‌كه‌م. –

بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه تازه‌م‌ هێندێك كه‌ره‌سه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵگرتبۆوه‌. وێنه‌ی خۆم گرتوه‌ و خستومه‌ته‌ سه‌ر پارچه‌ قوماشێك و به‌ ده‌ست دروومانم له‌سه‌ركرد‌وه‌. ئه‌و كه‌سه‌ی ناو وێنه‌كه كه‌ له‌ نایلۆن ساز بوه‌ ده ‌بێته‌ مرۆڤێكی دیكه‌.‌

”ئێما” له‌گه‌ڵ پارچه‌ و سێرامیك وێنه‌ و ڤیدیۆ كاری كردوه‌. پۆرتڕێتی ئه‌و هه‌م ئاواته‌كانی تێدایه‌ و هه‌م سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی ئه‌وی تێدایه‌. یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ كه‌ ”ئێما” ئیلهامی لێ وه‌رگرتوه‌‌ ناوی ”فریدا كاهلۆ”، كه‌ ئه‌ویش خۆی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌ هونه‌ریه‌كانی پۆرتڕێت بوون.

– من پۆرتڕێتكم درووست كردوه‌ له‌ روو ”فریدا كاهلۆ”. خۆم كردوه‌ به‌ دووانه‌ی ئه‌و. هه‌رچه‌ند ”فریدا كاهلۆ” ناخۆشی هه‌بوو له‌ ژیانی دا ئه‌و هه‌رگیز ده‌ستی له‌ هونه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرت و‌ ئه‌وه‌ شتێكی زۆر گرینگه‌ بۆ من.

له‌ ”ئێما” ده‌پرسم كه ئایا‌ ئه‌و هه‌ستی نێزیكی ده‌كات له‌ به‌سه‌رهاتی ژیانی هونه‌رمه‌ند ”فریدا كاهلۆ” و ئایا ئه‌و هونه‌ر وه‌كوو ده‌رمانێك ده‌بینی بۆ هێشی ناو دڵی.

– ده‌ڵێ به‌ڵێ، وه‌ك ئه‌و منیش داخی خۆم هه‌یه‌ و زۆر كارم كردوه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیی. هه‌ر له‌ به‌رئه‌وه‌ش‌ من ده‌ستم به‌ پۆرتڕێت كێشان كرد. شێوه‌یه‌ك بو بۆ من كه‌ بتوانم خۆم ئارام بكه‌مه‌وه‌. ئه‌و كات كه‌ پۆرتڕێتم ده‌كێشاوه‌، یه‌كسه‌ر حاڵم باشتر بووه‌.

كێشانی پۆرترێتی هونه‌رمه‌ندانی كۆن له‌وانه‌یه‌ زۆر جیاواز نه‌بێت له‌ وێنه‌گرتن به‌ كامێرای مۆبایل، یا وه‌كوو

”ئێما مۆرێن” كه‌ زۆربه‌ی ستایلی تێكه‌ڵ كردوه‌. ئه‌و جۆره‌ هونه‌ره‌ له‌ بناخه‌ دا ئاره‌زوویه‌كه‌ بۆ مرۆڤ كه‌ به‌ دڵی خۆی، خۆی نیشان بدات و به‌ وێنه‌ی خۆی بتوانی خه‌ون و هیواكانی و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ فه‌كریان لێ ده‌كاته‌وه‌ نیشان بدات به‌ ده‌ورووبه‌ری. ”ئێما” دوایی ده‌ڵێت‌:

– هونه‌ر زۆر پێویسته‌‌ بۆ مرۆڤ، ئه‌گه‌ر من له‌ ڕێگای هونه‌ره‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی ناو دڵم ده‌رنه‌بریبایه‌ ئێستا لێره‌ نه‌ده‌بۆم.

ئاڤا ڕەسوڵپور • 2020-06-04
ئاڤا ڕەسوڵپور سەرنووسەری گۆڤاری لیکانە، ڕۆژنامه نووس و وەرگێڕە و بە تایبەتی له بارەی هونەر و کەلتوورەوە دنووسێت.


لیکتان گۆڤارێکی فرە زمانی کولتوورییە و به‌ تایبەتی لە سه‌ر کۆبوونەوەی زمانه‌كان ده دوێ. به‌ پێی دروشمی "هونەر بۆ هەمووان" لەسەر هونەر و کولتوور و فرەزمانی دەنووسین. ئێمە لە ڕووی سیاسی و ئایینییەوە سەربەخۆین (Konstfrämjandet Västmanland) و بە شێوەیەکی گرێ نه‌دراو لەگەڵ کۆنستفرمینداێ ڤێستمانلاند كاری رۆژنامه‌وانی بەڕێوە دەبرین. پەیوەندیمان پێوە بکە

Självporträtt som terapi, återvinning och selfie

Varje år presenterar elever på Västerås Konstskola sina slutarbeten på Västerås konstmuseum. I år har de arbetat med temat självporträtt, i en utställning som pågår fram till 31 maj.

Självporträttet som stil tog sin början under renässansen. Tanken var att konstnären skulle fånga och bevara ett ögonblick i tiden – någonting som kunde ta timmar och ibland veckor.
I dag är det självuttrycket lika relevant, men förekommer oftare i form av sekundsnabba foton och selfies.
En konstnär som har arbetat djupgående med temat självporträtt är Emma Morén, som är en av avgångseleverna på Konstskolan. Emma är uppvuxen i Stockholm men började studera på Textilhögskolan i Borås. Hon fortsatte sedan att jobba inom modebranschen, innan hon sökte sig till konstskolan.
Vi samtalar kring utställningens tema och hur hon har förhållit sig till det. Emmas självporträtt är mer nyanserade än det traditionella och naturalistiska porträttet. Hon har vävt in sina åskådningar och idéer i verken. Hon berättar att ett av hennes verk inte bara är ett porträtt av henne utan av hela mänskligheten:
– Jag är väldigt intresserad av återvinning. För det ett konstverk har jag använt blandade saker som jag hittat ute. Jag har fotat mig själv och samtidigt ville jag få in min textila bakgrund så jag printade ut det på en kanvas i tyg. Sedan har jag broderat bröstkorg, skelett och blodomloppet. Det blir nästan så att den här urmänniskan av plast förvandlas till en ny typ av människa.
Emma har jobbat med textil, keramik, fotografi och rörlig bild. Porträtten innehåller allt från hennes innersta förhoppningar till referenser till hennes inspirationskällor. En av dem är Frida Kahlo, en konstnär vars egen kollektion av verk till en stor del bestod av självporträtt.
– Jag har ett självporträtt där jag har gjort en parafras på henne, då jag nästan blir hennes galna tvilling. Jag blir som Diego, hennes man. Jag förvandlas från Frida till hennes man. Och även fast hon kämpade så himla mycket, så fortsatte hon med sin konst. Det inspirerar mig verkligen.
Jag frågar om hon kan relatera till den sidan av Frida Kahlos konstnärskap – lidandet och användandet av konsten som en sorts kur.
– Precis som hon så har jag också inre demoner. Jag har jobbat väldigt mycket med psykisk ohälsa. Det var så jag började med självporträtt. Det var min terapi. Ett sätt att få utlopp. Så under tiden jag har gjort dessa porträtt så har jag mått så himla mycket bättre efter varje verk.
Att måla ett noga förberett självporträtt kanske inte är så annorlunda från att intuitivt ta ett foto på sig själv, eller som Emma har gjort: blanda olika verktyg. I grunden handlar den sortens självuttryck om att presentera sig själv på ett önskat sätt, att genom sin egen bild visa det man står för, det man drömmer om men också det man har varit med om. Emma säger till sist:
– Konsten är livsviktig. Jag hade inte varit här idag om inte jag hade hittat något sätt att uttrycka mig på.

Ava Rasolpour • 2020-06-04
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.