کام وشانە ڕێگرن لەوەی کە ببیت بە سویدی؟

Image by wirestock on Freepik

لەو کاتدا پێوانەی ئەوەی کە کێ سویدیە و کێ سویدی نیە دەگۆڕدرێت، زمان و وشەکان بەرەو ئاراستەیەکی تر دەڕۆن بە هۆی ئەوەی کە هەمیشە بتوانرێت ئاماژە بە توخمە بیانییەکان بکرێت. «زانیار ئادەمی» بابەتێکی نووسیوە دەربارەی سویدی بون و چۆنیەتی پاراستنی سنوورەکان.

لە لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی جیهانیدا کە سەنتەری (Pew Research Center) لە ساڵی ٢٠١٧ کردوویەتی دەربارەی ئەوەی کە مرۆڤ پێویستی بە چییە بۆ ئەوەی ببیت بە “یەکێک لە ئێمە”، وەڵاتی سوید بەدەرە لە وەڵاتەکانی دیکە، لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ڕاپرسییەکەیان لەسەر ئەنجامدراوە، سویدییەکان پێیان وایە کە ئایین، وڵاتی لەدایکبوون، نەریت و دەربڕینە کولتوورییەکان کەمترین گرنگنیان هەیە بۆ ئەوەی بە سویدی بژمێردرێیت. لە سوید کەمتر لە ۱۰ ٪ ئەو بۆچونەیان هەیە، بەراورد بە وەڵاتانی هەنگاریا و ژاپۆن کە ۵۰٪ هەمان بۆچوونیان هه یه، لە لایەکی ترەوە لە سوید لە سەدا ۶۶ پێیان وایە کە گرینگترین شت ئەوەیە بە سویدی باش قسە بکەیت، بۆ نموونە ئەوە ڕێژەیەکە کە زیاترە لە وەڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا.

مۆدێلی چاوی شین، و قژی زەرد، کەمێک گۆڕاوە، ئەمڕۆ دەتوانیت ڕەنگی مووی قاوەیی و چاوی قاوەییت هەبێت بەبێ ئەوەی پرسیارت لێ بکەن کە ئایا تۆ سویدیت یان نا، بەڵام ئەگەر بە تەواوی بە سویدی قسە نەکەیت ئەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک وەک کۆچبەرێک سەیر دەکرێیت، ئەو کەسانەی کە دەتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەقینە کۆچ بکەن بۆ سوید وەک دراوسێکانی نزیک هەرگیز وەک کۆچبەر نابینرێن. ئەو کەسانەی کە بە زمانەکانی نزیک لە سویدی قسە دەکەن، وەک دانیمارکی و نەرویجی، زیاتر لە کەسانی وەک فینلەندی قبوڵ دەکرێن، فینلەندی کە خۆی زمانێکی جیاوازە لە سویدی. هەموو کەسانی تری بییانی و خەڵکانی کۆچبەری جیهان لە یەک وشەی بچوک وەک “کۆچبەر” کۆ کراونەوە. خەڵکانی چین و کورد و گامبیا و شیلی وەک یەک تەماشا دەکرێن، زۆرێک لەو کەسانەی کۆچبەر زیاتر لەگەڵ یەکتر هاوبەشییان هەیە تا سویدیە ڕەسەنەکان.

بۆ ئێمەی غەیری ئەوروپی زانینی زمانی سویدی بەس نییە بۆ ئەوەی وەک سویدی سەیرمان بکەن.
دوای ٣٧ ساڵ لە کۆچکردنم بۆ سوید هێشتا بە هۆی کۆچبەرییەوە ئازار دەچێژم. من دەتوانم وشەی کۆچبەر قبوڵ بکەم چونکە ئەوە باسی کردارێکی ڕابردوو دەکات نەک وەک وەشەی بێگانە کە کردارێکی بەردەوامە. ئامۆزاکانم کە لە سوید لەدایک بوون و هەرگیز کۆچیان نەکردوە هێشتاش بە کۆچبەر ناو دەبردرێن. لەوانەیە منداڵەکانیان بە سویدی ببیندرێن یان دەبنە کۆچبەری نەوەی سێیەم. سێ نەوە پێش ئێستا کەم کەس کۆچیان دەکرد بۆ سوید، تا ساڵی ۱۹۳۰ کۆچکردن بۆ دەرەوەی سوید زیاتر بوو لە کۆچکردن بۆ سوید.

AI-genererad

لە ساڵی ۱۹۶۰ تەنها ٤٪ پەنابەر هەبوون لە سوید، و لە سەرەتادا هیچ سیاسەتێک نەبوو بۆ یەکخستنی ئەوانەی تازە هاتبوون بۆ سوید. ئەوان یەکسەر لە کارگەکان دادەنران و تەنها پێویست بوو کەمێک سویدی بزانن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکەیان ئەنجام بدەن. هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئەوان تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لێرە بن و دواتر بچنەوە وەڵاتی خۆیان. هەتا بیانییەکان کەم بوون و قازانجیان هەبوو وەک کێشەیەک نەدەبیندران، ئەوانەی مابوونەوە لە سوید ناچاربوون خۆیان بگونجێنن و دیسان وەک بێگانە سەیر دەکران. لە ساڵی ۱۹۶۵ یەکەم دەرسی زمانی سوید بۆ کۆچبەران بە ناوی (SFI) دەستی پێکرد و هۆکاری سەرەکی جیاوازی نێوان سویدییەکان و بیانییەکان تەنها ڕەگەزپەرستی بوو. ئاخیرین لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەگەز لە جیهان دا لە ساڵی ۱۹۶۳ لە زانکۆی ئوپسالا بوو.

بە هۆی مانەوەی کرێکارانی میوان لە سوید وشەی ‘بنەچەی بیانی’ لە جیاتی کۆچبەر بەکارهێنرا بۆ ئه وه ی ئه و منداڵانه ی له سوید له دایک دەبن وەک سویدی بژمێردرێن. لە ساڵی هەشتاکاندا گەورەترین گروپی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەڵاتی ئیریتریا بوو. گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیدا ئەوەندە بەرچاو بوو کە باسی سویدێکی نوێ دەکرا، لە ساڵی ۱۹۹۰ نزیکەی ۱۲٪ی خەڵکی سوید پێشینەیەکی بیانییان هەبوو و پێویستی بە سیاسەتێک بوو بۆ ڕێکخستنی پێکەوەژیان. ستراتیژەکە لە وەستانەوە بۆ یەکخستن گۆڕا و وشەی بیانی بە کۆچبەران گۆڕدرا، لە ساڵی ۱۹۹۴، SFI بوو بە بەشێک لە سیستەمی قوتابخانەی گشتی سوید، ڕەگەز چیتر باس نەدەکرا بەڵام جیاوازییەکان لە لایەنی نەتەووییەوە باس دەکرا.

لە ساڵی ۲۰۲۰ دا لە سەدا بیست و چوار پێشینەیەکی بیانییان هەبووە و زیاتر لە ۱۳۵،۰۰۰ کەس SFI یان دەخوێند. بەو بیرۆکە کۆنە کە لە هەر سێ سویدیەک یەکێکیان ڕەگی لە وڵاتێکی دیکەدا هەبوو، دوای قەیرانی ئابووری نەوەدەکان و سەرهەڵدانی دیموکراسی نوێ هەنگاوێکی دیکە هاتە پێش. لە هەزارەی سێ دا گۆڕانکارییەک بوو لە هەڵوێستی سیاسی دا و هەروەها “خۆگوونجاندن” بە “فرەجۆری” گۆڕدرا، ده‌زگای دەوڵەتی خۆگوونجاندن(Integrationsverket) و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن داخرا و یەکێتی و فرەکەلتووری کرایەوە، بەڵام هێرشە تیرۆریستییەکان ١١ سێپتمبر بۆ سەر ئەمریکا هەموو شتێکی گۆڕی و ئێستا جیاوازی نێوان کۆچبەران و سویدییەکان یا ڕۆژئاواییەکان بوو بە باسێک و جیاوازیەکی ئایینی.

AI-genererad

لە ئاسیمیلاسیۆنەوە بەرەو خۆگوونجاندن و فرەجۆریەوە، لە بێگانەو بۆ کۆچبەر و لە ڕەگەزەوە بۆ نەتەوەیی و بۆ ئایین. سیاسەت و ناونان و ڕوونکردنەوەکان گۆڕاون، بەڵام سویدی و سویدی بوون هەر وەک خۆی ماوە. چوارچێوەی تێگەیشتنی ئەوە کە سویدی ئەسڵ چییە بە هیچ شێوەیەک فراوان نەکراوە و روون نەکراوەتەوە. زمانی مێلۆدی و دەوڵەمەندی فرەزمانەکان لەگەڵ زمانی توندی سویدی ناگونجێت، لە وڵاتانی دیکە قسەکردنی جیاوازی لە ئینگلیزی بە دیالێکتی جامایکی یان ھیندی ناودەبرێن بەڵام لە سوید بچووکترین لادان لە زماندا وەک جیاوازیەک یان زمانێکی شکەستە دەبینرێت.

لە ماوەی تەنها سێ نەوەدا لەوەی کە یەک لە چواری سویدی کۆچی کردوە بۆ وڵاتانی دیکە، ئێستا گۆڕاوە و لە هەر چوار سویدیەک یەکێکیان بیانییە، ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە بۆ وڵاتێک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی هێندەی شاری لیما دەبێت. گۆڕانکاری خێرا لە دیمۆگرافیدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتەوەپەرستانی باڵی ڕاست دەیانەوێت دیموکراسی هەڵوەشێننەوە و ئیتنۆکراسی دامەزرێنن، سوید کە وەڵاتێکی ڕێزلێگیراوە و بە هاوکاریەکەی لە هەموو جیهاندا ناسراوە ئێستا تێک شکاوە بە دەستی ئەوانەوە کە دەیانەوێت سوید وەک جاران بمێنیتەوە و کۆچبەران دەبێت بۆ هەمیشە کۆچبەر بن.

هێزە ڕاستڕەوەکان دەیانهەوێت وڵاتەکە بگەڕێننەوە بۆ سویدی سەردەمی کۆن، ئەوەش بە ڕەگەزپەرستی و بە شێوەی ئاسیمیلاسیۆن و گەڕانەوە بۆ وەڵاتانی پێشوویان. کلیلی کرانەوەی سوید بە ئازادکردنی زمانی سویدیە، بەڵێ دەمەوێت بژیم، دەمەوێت لە وڵاتێکدا بمرم کە زمانی فرەزمانی لە جیاکاریی سویدی/کۆچبەر زیاتر بێت، وەڵاتێک کە جیاوازییەکانمان تەنها ئەزموونی ئێمەیە کە تێیدا سیاسەت لەگەڵ یەکسانی و گۆڕانکاری هاوبەش لە نێوان کلتوورە جیاوازەکاندایە کە تێیدا هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی بە سویدی ناوبنێت بەبێ ئەوەی واز لە بنچینەکەی خۆی بهێنێت.

Zanyar Adami • 2023-12-12
Zanyar Adami är författare, föreläsare och filmregissör.