کام وشانە ڕێگرن لەوەی کە ببیت بە سویدی؟

لەو کاتدا پێوانەی ئەوەی کە کێ سویدیە و کێ سویدی نیە دەگۆڕدرێت، زمان و وشەکان بەرەو ئاراستەیەکی تر دەڕۆن بە هۆی ئەوەی کە هەمیشە بتوانرێت ئاماژە بە توخمە بیانییەکان بکرێت. «زانیار ئادەمی» بابەتێکی نووسیوە دەربارەی سویدی بون و چۆنیەتی پاراستنی سنوورەکان.

لە لێکۆڵینەوەیەکی گەورەی جیهانیدا کە سەنتەری (Pew Research Center) لە ساڵی ٢٠١٧ کردوویەتی دەربارەی ئەوەی کە مرۆڤ پێویستی بە چییە بۆ ئەوەی ببیت بە ”یەکێک لە ئێمە”، وەڵاتی سوید بەدەرە لە وەڵاتەکانی دیکە، لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ڕاپرسییەکەیان لەسەر ئەنجامدراوە، سویدییەکان پێیان وایە کە ئایین، وڵاتی لەدایکبوون، نەریت و دەربڕینە کولتوورییەکان کەمترین گرنگنیان هەیە بۆ ئەوەی بە سویدی بژمێردرێیت. لە سوید کەمتر لە ۱۰ ٪ ئەو بۆچونەیان هەیە، بەراورد بە وەڵاتانی هەنگاریا و ژاپۆن کە ۵۰٪ هەمان بۆچوونیان هه یه، لە لایەکی ترەوە لە سوید لە سەدا ۶۶ پێیان وایە کە گرینگترین شت ئەوەیە بە سویدی باش قسە بکەیت، بۆ نموونە ئەوە ڕێژەیەکە کە زیاترە لە وەڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا.

مۆدێلی چاوی شین، و قژی زەرد، کەمێک گۆڕاوە، ئەمڕۆ دەتوانیت ڕەنگی مووی قاوەیی و چاوی قاوەییت هەبێت بەبێ ئەوەی پرسیارت لێ بکەن کە ئایا تۆ سویدیت یان نا، بەڵام ئەگەر بە تەواوی بە سویدی قسە نەکەیت ئەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک وەک کۆچبەرێک سەیر دەکرێیت، ئەو کەسانەی کە دەتوانن بە شێوەیەکی ڕاستەقینە کۆچ بکەن بۆ سوید وەک دراوسێکانی نزیک هەرگیز وەک کۆچبەر نابینرێن. ئەو کەسانەی کە بە زمانەکانی نزیک لە سویدی قسە دەکەن، وەک دانیمارکی و نەرویجی، زیاتر لە کەسانی وەک فینلەندی قبوڵ دەکرێن، فینلەندی کە خۆی زمانێکی جیاوازە لە سویدی. هەموو کەسانی تری بییانی و خەڵکانی کۆچبەری جیهان لە یەک وشەی بچوک وەک ”کۆچبەر” کۆ کراونەوە. خەڵکانی چین و کورد و گامبیا و شیلی وەک یەک تەماشا دەکرێن، زۆرێک لەو کەسانەی کۆچبەر زیاتر لەگەڵ یەکتر هاوبەشییان هەیە تا سویدیە ڕەسەنەکان.

بۆ ئێمەی غەیری ئەوروپی زانینی زمانی سویدی بەس نییە بۆ ئەوەی وەک سویدی سەیرمان بکەن.
دوای ٣٧ ساڵ لە کۆچکردنم بۆ سوید هێشتا بە هۆی کۆچبەرییەوە ئازار دەچێژم. من دەتوانم وشەی کۆچبەر قبوڵ بکەم چونکە ئەوە باسی کردارێکی ڕابردوو دەکات نەک وەک وەشەی بێگانە کە کردارێکی بەردەوامە. ئامۆزاکانم کە لە سوید لەدایک بوون و هەرگیز کۆچیان نەکردوە هێشتاش بە کۆچبەر ناو دەبردرێن. لەوانەیە منداڵەکانیان بە سویدی ببیندرێن یان دەبنە کۆچبەری نەوەی سێیەم. سێ نەوە پێش ئێستا کەم کەس کۆچیان دەکرد بۆ سوید، تا ساڵی ۱۹۳۰ کۆچکردن بۆ دەرەوەی سوید زیاتر بوو لە کۆچکردن بۆ سوید.


AI-genererad

لە ساڵی ۱۹۶۰ تەنها ٤٪ پەنابەر هەبوون لە سوید، و لە سەرەتادا هیچ سیاسەتێک نەبوو بۆ یەکخستنی ئەوانەی تازە هاتبوون بۆ سوید. ئەوان یەکسەر لە کارگەکان دادەنران و تەنها پێویست بوو کەمێک سویدی بزانن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکەیان ئەنجام بدەن. هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئەوان تەنها بۆ ماوەیەکی کەم لێرە بن و دواتر بچنەوە وەڵاتی خۆیان. هەتا بیانییەکان کەم بوون و قازانجیان هەبوو وەک کێشەیەک نەدەبیندران، ئەوانەی مابوونەوە لە سوید ناچاربوون خۆیان بگونجێنن و دیسان وەک بێگانە سەیر دەکران. لە ساڵی ۱۹۶۵ یەکەم دەرسی زمانی سوید بۆ کۆچبەران بە ناوی (SFI) دەستی پێکرد و هۆکاری سەرەکی جیاوازی نێوان سویدییەکان و بیانییەکان تەنها ڕەگەزپەرستی بوو. ئاخیرین لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەگەز لە جیهان دا لە ساڵی ۱۹۶۳ لە زانکۆی ئوپسالا بوو.

بە هۆی مانەوەی کرێکارانی میوان لە سوید وشەی ’بنەچەی بیانی’ لە جیاتی کۆچبەر بەکارهێنرا بۆ ئه وه ی ئه و منداڵانه ی له سوید له دایک دەبن وەک سویدی بژمێردرێن. لە ساڵی هەشتاکاندا گەورەترین گروپی پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەڵاتی ئیریتریا بوو. گۆڕانکاری لە دیمۆگرافیدا ئەوەندە بەرچاو بوو کە باسی سویدێکی نوێ دەکرا، لە ساڵی ۱۹۹۰ نزیکەی ۱۲٪ی خەڵکی سوید پێشینەیەکی بیانییان هەبوو و پێویستی بە سیاسەتێک بوو بۆ ڕێکخستنی پێکەوەژیان. ستراتیژەکە لە وەستانەوە بۆ یەکخستن گۆڕا و وشەی بیانی بە کۆچبەران گۆڕدرا، لە ساڵی ۱۹۹۴، SFI بوو بە بەشێک لە سیستەمی قوتابخانەی گشتی سوید، ڕەگەز چیتر باس نەدەکرا بەڵام جیاوازییەکان لە لایەنی نەتەووییەوە باس دەکرا.

لە ساڵی ۲۰۲۰ دا لە سەدا بیست و چوار پێشینەیەکی بیانییان هەبووە و زیاتر لە ۱۳۵،۰۰۰ کەس SFI یان دەخوێند. بەو بیرۆکە کۆنە کە لە هەر سێ سویدیەک یەکێکیان ڕەگی لە وڵاتێکی دیکەدا هەبوو، دوای قەیرانی ئابووری نەوەدەکان و سەرهەڵدانی دیموکراسی نوێ هەنگاوێکی دیکە هاتە پێش. لە هەزارەی سێ دا گۆڕانکارییەک بوو لە هەڵوێستی سیاسی دا و هەروەها ”خۆگوونجاندن” بە ”فرەجۆری” گۆڕدرا، ده‌زگای دەوڵەتی خۆگوونجاندن(Integrationsverket) و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن داخرا و یەکێتی و فرەکەلتووری کرایەوە، بەڵام هێرشە تیرۆریستییەکان ١١ سێپتمبر بۆ سەر ئەمریکا هەموو شتێکی گۆڕی و ئێستا جیاوازی نێوان کۆچبەران و سویدییەکان یا ڕۆژئاواییەکان بوو بە باسێک و جیاوازیەکی ئایینی.


AI-genererad

لە ئاسیمیلاسیۆنەوە بەرەو خۆگوونجاندن و فرەجۆریەوە، لە بێگانەو بۆ کۆچبەر و لە ڕەگەزەوە بۆ نەتەوەیی و بۆ ئایین. سیاسەت و ناونان و ڕوونکردنەوەکان گۆڕاون، بەڵام سویدی و سویدی بوون هەر وەک خۆی ماوە. چوارچێوەی تێگەیشتنی ئەوە کە سویدی ئەسڵ چییە بە هیچ شێوەیەک فراوان نەکراوە و روون نەکراوەتەوە. زمانی مێلۆدی و دەوڵەمەندی فرەزمانەکان لەگەڵ زمانی توندی سویدی ناگونجێت، لە وڵاتانی دیکە قسەکردنی جیاوازی لە ئینگلیزی بە دیالێکتی جامایکی یان ھیندی ناودەبرێن بەڵام لە سوید بچووکترین لادان لە زماندا وەک جیاوازیەک یان زمانێکی شکەستە دەبینرێت.

لە ماوەی تەنها سێ نەوەدا لەوەی کە یەک لە چواری سویدی کۆچی کردوە بۆ وڵاتانی دیکە، ئێستا گۆڕاوە و لە هەر چوار سویدیەک یەکێکیان بیانییە، ئەمە گۆڕانکاریەکی گەورەیە بۆ وڵاتێک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی هێندەی شاری لیما دەبێت. گۆڕانکاری خێرا لە دیمۆگرافیدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە نەتەوەپەرستانی باڵی ڕاست دەیانەوێت دیموکراسی هەڵوەشێننەوە و ئیتنۆکراسی دامەزرێنن، سوید کە وەڵاتێکی ڕێزلێگیراوە و بە هاوکاریەکەی لە هەموو جیهاندا ناسراوە ئێستا تێک شکاوە بە دەستی ئەوانەوە کە دەیانەوێت سوید وەک جاران بمێنیتەوە و کۆچبەران دەبێت بۆ هەمیشە کۆچبەر بن.

هێزە ڕاستڕەوەکان دەیانهەوێت وڵاتەکە بگەڕێننەوە بۆ سویدی سەردەمی کۆن، ئەوەش بە ڕەگەزپەرستی و بە شێوەی ئاسیمیلاسیۆن و گەڕانەوە بۆ وەڵاتانی پێشوویان. کلیلی کرانەوەی سوید بە ئازادکردنی زمانی سویدیە، بەڵێ دەمەوێت بژیم، دەمەوێت لە وڵاتێکدا بمرم کە زمانی فرەزمانی لە جیاکاریی سویدی/کۆچبەر زیاتر بێت، وەڵاتێک کە جیاوازییەکانمان تەنها ئەزموونی ئێمەیە کە تێیدا سیاسەت لەگەڵ یەکسانی و گۆڕانکاری هاوبەش لە نێوان کلتوورە جیاوازەکاندایە کە تێیدا هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی بە سویدی ناوبنێت بەبێ ئەوەی واز لە بنچینەکەی خۆی بهێنێت.

زانیار ئادەمی • 2023-12-12
زانیار ئادەمی نووسەرە، وانەبێژ و هەروەها دەرهێنەری فیلمە


لیکتان گۆڤارێکی فرە زمانی کولتوورییە و به‌ تایبەتی لە سه‌ر کۆبوونەوەی زمانه‌كان ده دوێ. به‌ پێی دروشمی "هونەر بۆ هەمووان" لەسەر هونەر و کولتوور و فرەزمانی دەنووسین. ئێمە لە ڕووی سیاسی و ئایینییەوە سەربەخۆین (Konstfrämjandet Västmanland) و بە شێوەیەکی گرێ نه‌دراو لەگەڵ کۆنستفرمینداێ ڤێستمانلاند كاری رۆژنامه‌وانی بەڕێوە دەبرین. پەیوەندیمان پێوە بکە

Vilka ord hindrar dig från att vara svensk?

Image by wirestock on Freepik

Samtidigt som normen för vad som gör någon till svensk förskjuts, jobbar terminologin åt andra hållet, för att alltid kunna peka ut de främmande elementen. Zanyar Adami har skrivit om hur svenskheten alltid varit precis utom räckhåll.

Sverige sticker ut i en stor världsomfattande studie (Pew Research Center, 2017) om vad som krävs för att räknas som ”en av oss”. Av alla undersökta länder tycker svenskar att religion, födelseland, traditioner och kulturella uttryck är minst viktiga för att räknas som svensk. Färre än tio procent jämfört med Ungerns och Japans 50 procent. Däremot tycker 66 procent att det är avgörande att prata bra svenska – fler än i exempelvis Spanien och Italien.
Den blåögda och blonda estetiska mallen har vidgats något, idag kan du vara brunett och brunögd, utan att ifrågasättas i din svenskhet. Men om du inte pratar helt korrekt svenska ses du automatiskt som en invandrare. De som bokstavligt skulle kunna vandra in i Sverige är våra nordiska grannar. Ironiskt nog ses de knappt som invandrare. De som talar språk med stråk av svenska, som danska och norska, är mer accepterade än finsktalande, som hör till en annan språkstam. Resten av vida världen pressas in i det lilla ordet invandrare. Kineser får trängas med kurder, gambier och chilenare. Många av dem har mer gemensamt med infödda svenskar än med varandra.

För oss utomeuropéer räcker det inte med perfekt svenska för att bli sedda som svenskar. Trettiosju år efter min ”invandring”, får jag fortfarande dras med epitetet invandrare. Jag skulle kunna acceptera ”invandrad” – ett adjektiv som beskriver en egenskap till skillnad från substantivet invandrare. ”Invandringen” blir då en förfluten handling och inte en ständigt pågående. Mina kusiner som fötts i Sverige och aldrig vandrat in kallas ändå för invandrare. Kanske kan deras barn kallas för svenskar. Eller så blir de tredje generationens invandrare.


AI-genererad

För tre generationer sedan var det försvinnande få som sökte sig till Sverige. Fram till 1930 var utflyttningen från Sverige större än inflyttningen. 1960 var fyra procent av befolkningen utlandsfödda och till en början fanns det ingen politik för att integrera nykomlingarna. De sattes i fabriker direkt och det räckte med den svenska som var nödvändig för att klara arbetsuppgifterna. De skulle gästarbeta i några år och återvända. Så länge utlänningarna var få och lönsamma sågs de inte som ett problem. De som stannade skulle anpassa sig i assimilativ anda och benämndes som utlänningar. Först 1965 startade de första kurserna i svenska för invandrare (SFI). Huvudförklaringen till skillnaderna mellan svenskar och utlänningar var ras. Det sista rasbiologiska institutet i världen var verksamt ända till 1963 på Uppsala universitet.

Gästarbetarna stannade och begreppet utländsk bakgrund infördes för att även få med deras Sverigefödda barn i statistiken. Under 80-talet var den största inflyttningen flyktingar från Mellanöstern och Eritrea. Förändringen i demografin var så pass synlig att det talades om det nya Sverige. 1990 hade nästan tolv procent i Sverige utländsk bakgrund. Nu fanns det så många invånare med utländsk bakgrund att en politik för att orkestrera samexistensen behövdes. Strategin övergick från assimilation till integration och ordet utlänningar byttes ut mot invandrare. 1994 blev SFI en del av det allmänna skolväsendet. Ras var inte rumsrent längre utan skillnaderna förklarades med etnicitet.

2020 hade tjugofyra procent utländsk bakgrund och över 135 000 personer läste på SFI. Med den gamla definitionen, då det räckte med en förälder född i ett annat land, hade var tredje svensk rötter i ett annat land. Efter 90-talets ekonomiska kris och Ny demokratis framfart togs ännu ett språng. Millenieskiftet blev ett skifte i den politiska hållningen då integration byttes ut mot mångfald. Integrationsverket lades ned och mångkulturår instiftades. Men ansatsen att byta ut invandrare mot nysvensk fick aldrig fäste, och terrorattentatet mot tvillingtornen försköt förklaringen av skillnaderna till religion.


AI-genererad

Från assimilation till integration till mångfald. Från gästarbetare till utlänningar till invandrare. Från ras till etnicitet till religion. Politiken, benämningen och förklaringarna har ändrats men själva svenskheten har stått still. De snäva ramarna för korrekt svenska har inte vidgats det minsta. Flerspråkigas språkmelodi och ordrikedom krockar mot den konserverade svenskan. Varianter av engelska kallas till exempel för jamaicansk eller indisk dialekt. I Sverige ses minsta avvikelse som brytning.

På bara tre generationer har Sverige gått från att var fjärde svensk lämnat landet till att var fjärde svensk idag har utländsk bakgrund. Det är en enorm omställning för ett land med lika många invånare som Lima. Den snabba förändringen i demografin får högernationalisterna att vilja demontera demokratin och införa en etnokrati. Sverige, vars namn ärat flugit över jorden för sin solidaritet, solkas nu av de som vill att du är och blir vad du var. Sverige ska bevaras svenskt och invandrare ska ska för alltid vara invandrare.

Högerkrafterna vill föra tillbaka landet till du gamla Sverige med rasism i form av assimilation eller återvandring. Nyckeln till du fria Sverige är att låsa upp svenskheten genom att frigöra det svenska språket. Ja, jag vill leva, jag vill dö i ett land där språkbruket om flerspråkiga går bortom dikotomin svensk/invandrare, där våra skillnader endast är våra erfarenheter, där politiken är interkulturell med jämlik interaktion och ömsesidig förändring mellan olika kulturer, där alla kan benämna sig som svenskar utan att göra avkall på sitt ursprung.

Zanyar Adami • 2023-12-12
Zanyar Adami är författare, föreläsare och filmregissör.