زمانی ملیۆنان پەنابەری سویدی

Omslag till tidskriften Gringo, beskuret.

“ئێمە زیاتر حەزمان لە گەڕەکەکانی دەرەوەی شار بو,
لەوانەیە ئاڵۆزی بووبێت بەڵام هەرگیز بێزارکەر نەبو.
هەمەجۆری و فرەزمانی هەبو,
ئێمە زمانی سویدیمان شێواندبو,
چەند وشەیەکمان لە خزمەکانمان قەرز کردبو,
ئەنجامەکەی چی بو،
زاراوه یه کی نوێ له ده ره وه ی شارە
بەم شێوەیە ڕێزیان لێ گرتین.”

ئەم چەند دێڕانەی سەرەوە کۆپلەیەکن لە گۆرانی هونەرمەند ئێریک لوندین (Erik Lundin) گۆرانیەک بە ناوی “سوێدی”ەوەیە کە باس لە نێوان بون و زمانی جیاوازی کۆچبەران لە سوید دەکات. لەو کاتەوە کە گروپی هیپ هۆپی ”لاتین کینگز” (Latin Kings) سویدیان بە یەکەم ئەلبومیان لە ساڵی ۱۹۹۴ ناساند، ئەو وشانەی جیاواز و نوێیانە کە لەو گەڕەکانەی پەنەبەران بەکارهاتوە، هەم خەڵکی سوێدی ترساندون و هەم سەرسامی کردون، گروپی لاتین کینگز و ئەو هونەرمەندانەی پاش وان بون بە نوێنەر و سەرچاوەیەک بۆ لقێکی نوێ لە درەختی زمانی سویدی، و بە خێراترین کات گەشەی کرد و گەورەتر بو، بەڵام ئەو جۆرە زمانەی کۆچبەران وەکو سویدیەکی شکاو و ناشیرین تەماشا کرا و ڕەتکرایەوە لە کومەڵگای سوید دا. ئەو چەند وشانەی کە لە خزمەکان و دراوسێکان وەرگیرابون بە شکاوی دادەنران نەک وەک دەوڵەمەندکردنی زمانی سویدی.

کاتێک دەستمان کرد بە گۆڤاری گرینگۆ (Gringo) دە ساڵێک دوای ئەوە بو کە گروپی ”لاتین کینگز” ئەلبومی ”بەخێرهاتن بۆ گەڕەکی پەنابەران” بڵاو کرایەوە، ئێمە منداڵی کات و شوێنی خۆمان بوین. ئێمە لە «بەرنامە ملیۆنەکاندا» گەورە بوین و لە ڕادیۆدا گوێمان لە زاراوە جیاوازەکەمان دەگرت. هەروەها دەمانهەویست لە لاپەڕەی ڕۆژنامەکاندا بیخەینە بەردیدی خوێنەران، وەک کارێکی سەربەخۆ لە ڕۆژنامەی مترۆ کە ملیۆنان خوێنەر و بینەرمان هەبێ. ملیۆنان دانیشتوی بەرنامەکە کە پێش ئەوەی دەستیان کرد بە خوێندنەوەی گرینگۆ ڕۆژنامەیان قەت نەخوێندبۆوە، هەندێکیان پەیوەندیان پێوە کردین و دەیانویست خۆیان ببن بە ڕۆژنامەنوس.
یان ”شونالیستەکان” وەک بە هندێکیانمان دەگوت، ئێمە بوین بە پلاتفۆرمێکی نوێ بۆ میدیا و دامەزراوەی سویدی، وەک ئەسپێکی ترۆجان، بە شێوێکی شاردراوە ئێمە خۆمان ڕاکێشا بۆ ناو میدیا و دامەزراوە سویدیەکان و ڕێگەمان بەو دەنگانە دا کە پێشتر بێدەنگ کرابون، لە نوسینگەی سەرنوسەری گرینگۆ، ئێمە نەمانتوانی خۆمان لەگەڵ هیچ یەک لەو مۆرە ناشیرینانەی زمانەکەمان بگونجێنین کە لە میدیاکاندا بڵاو دەکراوە.

یەکەم هەناسەی ژیانم لە ڕۆژئاوای شاری ستۆکهۆڵم بو
بەڵام هەرواش پێم دەگوترا کە من ‎بێگانەم لێرە
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لە ڕینکێبی گواستمانەوە
لە لایەن دراوسێکانەوە دایکم پێی دە گوترا باشترە بگەڕێینەوە بۆ وڵاتی خۆتان

وەک هونەرمەند ئێریک لوندین، زۆربەی ئەو کەسانە کە بە دیالێکتی “پەنابەری سویدی” قسە دەکەن لە سوید لەدایکبون. هەروەها ئەو زاراوە گونجاو نییە بۆ زۆرێک لەو سویدیانە کە دایک و باوکیان لە سوید لەدایکبون و زمانی دایکیان سویدیە. “Rinkebysvenska” یا زاراوەی گەڕەکی «رینکێبی» ناگونجاوترە لە گەڕەکەکانی دی، لەبەر ئەوە لە هەموو سوید دەناسرێتەوە. تێرمی ”förortssvenska” لە هەموان لەبارترە، بەڵام ئەو تێرمەش زۆر فراوانە، لەبەر ئەوە لە رۆژنامەی گرینگۆ ئێمە بە ناوی ملیۆنی سویدیمان ”miljonsvenska” داهێنا، چونکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە جیاوازەکانی سوید لە لایەن زیاتر لە یەک ملیۆن کەسەوە قسەی پێدەکرا و ئێستاش قسەی پێدەکرێت.

Zanyar Adami och Carlos Rojas

لە ساڵی ۲۰۰۶، فەرهەنگی ئەکادیمیای سویدی (SAOL (Svenska Akademiens ordlista دوو وشەی نوێی وەرگرت: گوس (کچ) و کێف (خراپ). بۆ یەکەم جار دوو وشەی زاراوەی کۆچبەرانی سوید بە فەرمی لە فەرهەنگێکی سویدی دا بڵاوکرایەوە، ئێمە بە بەردەوامی زاراوەی تایبەتی خۆمان لە گرینگۆ بەکاردەهێنا و بەو شێوەیە یەکێک لە ئامانجەکانمان بەدی هات، به ڵام ڕه خنه کان به خێرایی هاتنە پێش.
ئەمە وەک زریانێک بو کە بو بە گەورەترین مشتومڕی زمان لەو کاتەی کە پارتی لیبراڵی سویدی پێشنیاری بۆ تاقیکردنەوەی زمان کرد بۆ بەدەستهێنانی هاوڵاتیبون لە سوید. هیچ کام لەو 10 هەزار وشەیەی دیکە کە چونەتە ناو فەرهەنگی SAOL لە لاپەڕەکانی میدیای سویدی دا باس نەکراوە، هەموو شتێک دەربارەی زاراوەی پەنابەران بو بۆ وێرانکردن یان باشترکردنی سویدی.

زیاتر لە نیوەی ئەو وشانەی کە ئێمە پێی دەڵێین زمانی سویدی نەتەوەیی لە وشەی قەرزکراو پێکهاتوە، بەتایبەتی لە ئینگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە وشەکانی ئەم زمانانە لە زمانەکانی دەرەوەی ئەوروپاوە وەرگیراون، بۆ نموونە وشەی عەرەبی”قاوە” بوە بە کۆفی لە ئینگلیزیدا و دواتر لە سویدی بوە بە کافێ، وشەی کێف ڕاستەوخۆ لە عەرەبیەوە وەرگیراوە و وشەی گوس لە تورکیەوە وەرگیراوە، عەرەبی کە دووەم گەورەترین زمانە لە سوید تانها یەک وشەی لە فەرهەنگی SAOL دایە، و هەر ئەو وشەش بۆ هەندێک کەسی سویدی زۆرە.

گفتوگۆی زمان مەیدانی شەڕی ئایدۆلۆژیە کە تێیدا کەسایەتیە جیاوازەکان شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ سەپاندنی شێوازێکی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نەتەوەیی، لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتی وەک سوید کە تێی دا قسەی ڕەگەزپەرستی یان جیاکاری قبوڵ ناکرێت، جیاکاری لە ڕێگەی زمانەوە خوی دەردەخات بە جلوبەرگێکی نوێ و جیاوازەوە. ئەمە بە تایبەتی لە گفتوگۆکانی تاقیکردنەوەی زمانی کۆچبەرانی سویدی دا دیارە. ئەمە ئەو شتەیە کە «تۆماسۆ س میلانی» لە تێزی خۆی لە سەنتەری دووزمانی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم لە ساڵی ۲۰۰۷ باسی دەکات و دەڵێت ئەمڕۆ ڕەگەزپەرستی زیاتر و زیاتر قبوڵ دەکرێت و لە زاراوەی پەنابەران زیاتر دژایەتی دەکرێت.

باسکردنی زاراوەی پەنابەران وەک زاراوەی “ئیکەنسناک”ە (بە سویدی: Ekensnacket) کە لە ستۆکهۆڵم لە کۆتاییەکانی سەدەی ۱۸۰۰ باسدەکرا، ئەو زمانەی کە بیانیەکان قسەیان پێ دەکرد، واتە ئەوانەی لە دەرەوەی پارێزگای ستۆکهۆڵم دەژیان، گەنجەکان کە لە دەرەوەی ستۆکهۆڵم هاتبون دەیانهەویست جیاواز لە خەڵکی ستۆکهۆڵم قسە بکەن و وشەکانی وەک ”بیلینگ” (پۆلیس) لە SAOL هێشتا ماونەوە، لە کاتێکدا وشەی ”برالیس” (کچ) و بە تێپەڕبونی کات لە ناو چون، زاراوەی سویدی ”ئیکەن” زمانی کرێکاران بو و لە ناوچەی سۆدەرمالم زۆرتر بە کار دەهات، بەڵام لە لای ئەوانەی ناو شار زمانێکی شیرین نەبو و به ته واوی بەهۆی زمانی نەتەوەیی سویدیەوە ئیتر نەما.

ئەگەر وشەی بیانیەکان بگۆڕی بە بیانیەکان و وشەی شارستانیبون بگۆڕی بە جیهانگیری دەبێت بە زارەوەی پەنابەرانی سویدی، وشەی سویدیەکانی ١٨٠٠ کان ”بیلینگ” ئەمڕۆ بوە بە ئەینا (aina) و وشەی کۆنی سویدی ”برالیس” بوە بە وشەی گوس کە تورکیە (guss). زمانی پەنابەرانی سوید وەک ئیکێنسناکی کۆن ناسراوە، بەڵام لە سەرانسەری وڵاتدا بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە.

زمانناسان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئیکەنسناک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتیە، کە گروپێکی کۆمەڵایەتی-ئابوری جیادەکاتەوە. بەڵام پێناسەکردنی زاراوەی پەنابەرانی سویدی قورسترە. هەندێک دەڵێن کە ئەمە جۆرێکی زمانە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا وەک گەڕەکی رینکێنی لە ستۆکهۆڵم، لەو حاڵەتەدا هەر ناوچە و گەڕەکێک دەبو دیالێکت و زاراوەی خۆی هەبێت بەڵام ئەوە وا نیە، هەرچەندە جیاوازی ناوخۆیی هەیە لەو گەڕەکانە دا، لێکچونەکان زۆر گەورەترن، هندێکی دیکە پێیان وایە کە ئەوە زمانێکی گەنجانە، بۆیە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە و زارەوەیەکە کە پەیوەستە بە گروپێکی تەمەن دیاریکراوەوە. هەروەها دەڵێن لەوانەیە زاراوەیەکەی چینایەتی کۆمەڵایەتی بێت، بەڵام زۆرێک لەو کەسانەی کە لە چینی خوارەوەی کۆمەڵگا دا هەڵکشاون بەرەو چینێکی دەوڵەمەندی کۆمەڵگای سویدی زاراوەی پەنابەرانی سویدی خۆیان پاراستوە. بەکارهێنانی زمانی جیاوازی پەنابەرانیش لە ڕێگەی مۆزیکی ’هیپ هۆپەوە’ بۆ چینی ناوەندی بڵاو بۆتەوە.

ئێمە زمانی سویدیمان شێواندبو
چەند وشەیەکمان لە خزمەکانمان قەرز کردبو
ئەنجامەکەی چی بو،
زاراوه یه کی نوێ له ده ره وه ی شارە
بەم شێوەیە ڕێزیان لێ گرتین

زمان و زاراوەی پەنابەرانی سویدی لەوانەیە ناسراو و ڕێزلێگیراو بێت لەو ناوچانە کە زۆر پەنابەر تێیدا دەژین و هەروەها لە ”ملیۆنەها بەرنامەکەدا” (Miljonprogrammen). بەڵام لە دەرەوەی ئەو ناوچانەدا، هێشتا بە زمانێکی بیانی دادەنرێت, کاتێک فەرهەنگی سویدی SAOL وەشانی نوێکراوەی خۆی لە ساڵی 2015 بڵاوکردەوە، تۆمارێکی 13،000 وشەی تازە هات، بەڵام زۆر کەم لەو وشانە لە زاراوەی پەنابەرانی سوید بون.

Zanyar Adami • 2023-08-23
Zanyar Adami är författare, föreläsare och filmregissör.