ماڵەکەی کە لەگەڵ خۆمان دەبەین

Tarik Kiswanson. Foto Julie Ansiau/Prix Marcel Duchamp

کاتێک چەندین زمان و ناسنامە و کلتوور لە ناختدایە چ شوێنێک دەبێت بە ماڵەکەت؟ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاڤا ڕەسوڵپوور، هونەرمەند «تاریک کیسوانسۆن» باسی بێ ڕەگیی و خاوەندارێتی دەکات، و هەروەها کە ئەو سرووشی زۆری وه‌رگرتووه لە فەیلەسوف ئێدوارد گلیسانت.

تاریک کیسوانسۆن هونەرمەند و شاعیرێکی سویدییە کە له فەلەستینیەوە هاتووە، کارەکانی زۆرجار مامەڵە لەگەڵ بابەتەکانی وەک بێ ڕه‌گیی دەکەن. هاوینی ڕابردوو یەکەم پێشانگای گەورەی سویدی لە بۆنیێرس کۆنستھاڵ (Bonniers Konsthall) ئەنجامدا و لە مانگی ئۆكتوبه‌ر دا بەناوبانگترین خەڵاتی هونەری فەڕەنسای وەرگرت، ئەویش خەڵاتی مارسێل دوشامپ بوو.

بیرۆکەیەکی بنچینەیی هەیە کە دەڵێت پێویستە هەموو کەسێک لە کۆمەڵگادا تایبەتمەندی و هاوشێوەی دیاریکراوی هەبێت، بۆ ئەوەی قبوڵ بکرێن و ببنە بەشێک لە ناسنامەی کولتووری و نەتەوەیی ئەو وەڵاتە. فەیلەسوف «ئێدوارد گلیسانت» باسی پێچەوانەکەی دەکات. تۆ چۆن لە هونەرەکەتدا فەلسەفەی ئەوت بەکارت هێناوە.

— ئەو کات کە هونەرمەندێکی گەنج بووم و لە قوتابخانەی هونەر دەمخوێند، پێم وابوو ئەو بابەتانەی ئەو باسی دەکرد زۆر پەیوەندی بە من و ژیانی منوە هەبو، ئەم بیرۆکەیە هەمەجۆرە کە هەموومان لە چینە جیاوازەکان پێکهاتوین، بە تایبەتی کاتێک بیر لە خۆم دەکەمەوە کە فەلەستینیم یان کە سویدیم، ئەم بیرۆکەیە کە ئەو بەرەو پێشەوە پاڵدەنێت لەگەڵ پرسیاری ئەوەی کە چۆن په یوه ندیمان به یه کتره وه هه یه وەک مرۆڤ لە جیهاندا، چۆن تەنها یەک کەس نین، بەڵکو هەمیشە بە جۆرێک لە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێن لە ژیانماندا. ئەم گۆڕانە و ناسەقامگیرییە شتێکە کە من لە زۆربەی کاری هونەری جیاوازدا بەکاری دێنم. هەروەها «گلیسانت» زۆر قسەی لەسەر ناڕوونی و ڕوونی دەکرد. بۆیە کە دەستم کرد بە دروستکردنی ئەو کارانەی هونەری ئەم بیرۆکانە بەکار بەکاردەهێنم. کاتێک بیر لە ناڕوونی دەکەمە، بیر لە شتێک دەکەمەوە کە ئەوەندە قۆناخ و به شی هه یه که به ته واوی ڕه ش ده بێت.

زۆربەی کارەکانت جیهانین، بۆ نموونە هێلکە گەورەکان، هەموو کەسێک دەتوانێت مانای خۆی بدۆزێتەوە و پەیوەندیان لەگەڵ دروست بکات. بەڵام تۆ چەند کارێکت هەیە کە تۆ وەک هونەرمەند لە بەەرچاو یت، وەکو وێنەی دایکت، تەختی خەوی منداڵبونت، وێنەی ئێکسرێی (ئەشیعە) کە دەتوانیت جلوبەرگی خۆت و چاکەتەکەی باپیرت ببینیت.

— ئەم گەرا یا هێلکە یان دەتوانیت بڵێیت تۆو، دەبنە هێمای لەدایکبوون و دروستکردن کە من هەمیشە دەگەڕێمەوە بۆیان لە هونەرەکەمدا. کاتێک دەستم کرد بە سەیرکردنی ئەم بابەتانە، لە ڕاستیدا لە ڕێگەی کۆچکردنەوە بوو، من زیاتر بیرم لە خێزانەکەم کردەوە و چۆن پێویستە بە جۆرێک لە گۆڕانکاریدا تێپەڕیت کاتێک کۆچ دەکەیت بۆ وڵاتێکی تر، کاتێک خۆت دەرباز دەکەیت، پێویستە بە قۆناغێکی گۆڕانکاریدا تێبپەڕیت و کاتێک ئەم پەیکەرەم دروست کرد، زۆر سەیری سروشتم دەکرد. سەیری هێلکەم کرد و سەیری گەرای پەپوولەکان و تۆوەکانم کرد و هەروەها دیاسپۆرا کە بە یونانی کۆن مانای چاندنی تۆوێکە. من لە شوێنێک لە نێوان ئەم بیرۆکانەدا بووم. کەواتە ئەم شێوەیە چەندین بیرۆکەی جیهانی جیاواز دەربارەی لەدایکبوون لەخۆ دەگرێت.

تۆ نووسەریشی، هۆنراوەی “کەم” بۆ من جیاواز بوو و گرینگی دەدا بە هەندێک وشە وەک: بێ ڕەگی، بێ کێشی، بێ ماڵی، دەتوانیت باسی شیعرەکەتمان بۆ بکەیت و چۆن دەستت بە نووسین کرد؟ چۆن زمان و وشەکانت لەگەڵ هونەر بەکار هێناوە؟

— بۆ من، نووسین ڕێگایەک بوو بۆ پەیوەندیکردن بە جیهانەوە و تێگەیشتن لە بوونی خۆم. زۆر زوو بە شێعر و نووسین دەستم پێ کرد، من لە شاری “هالمستاد” لە سوید لە دایک بووم کە شارێکی بچووکە، کاتێک دایک و باوکم لە کۆتاییەکانی حەفتاکاندا کۆچیان کرد بۆ سوید هێشتا لە سوید زۆر پەنابەری لێ نەبوو، هەوڵم دا لە بارودۆخی خۆم تێبگەم و هەستم کرد کە پێویستە هەستەکانم بنووسم لەسەر کاغەز، نەمدەزانی ئەوەی دەمەوێت بینووسم شیعرە. من هەمیشە شیعرم نووسیوە و کارە هونەرییەکانم لە هەمان کاتدا دروستکردووە، بۆیە هەمیشە دوو چالاکی هاوتەریب بوون. بۆ من زۆر گرنگ بوو کە بنووسم. هەندێک جار پێویستە وشە بۆ هەندێک لە بیرەکام دابنێم، بەڵام چیتر وشە و زمان لە پێشانگاکاندا بوونیان نییە، بۆیە دەبێ هونەر خۆی ببێتە زمانێک، زمانێکی بینراو، دەتوانیت بڵێی کە هەردووکیان هەم هونەر و نووسین کارکردنە لەگەڵ زمان بەڵام بە دوو شێوەی جیاواز.

Installation, Becoming, på Bonniers Konsthall. Foto: Jean-Baptiste Béranger

ئێستا کە باسی زمان دەکەین، خۆت بە زۆر زمان قسە دەکەیت و لە زۆر شوێن ژیاوی، فرەزمانی چۆنە بۆ تۆ کاتێک کە باسی ئەم بابەتانە دەکەین وەک فرەکەلتووری و چوارچێوەی دیکەی هاوشێوە؟

— من هەمیشە هەستم کردووە کە زمان وا لە تۆ دەکات ببیت بە کەسێکی جیاواز، هەروەها زمان چۆنیەتی ئێمە لە جیهاندا دەگۆڕێت، چۆن لە جیهان تێدەگەین و چۆن جیهان دەبینین، زمان هێزێکی هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئێمە بگۆڕێت، هەروەها وەک ئەوە وایە کە بچیە ناوەوە و دەرەوەی دەروونی جیاوازەوە. ئەوە بۆ من ئەوەندە ئاساییە کە زۆر جار بیریشی لێ ناکەمەوە، هەندێک جار پرسیارت لێ دەکرێت کە بە چ زمانێک بیر دەکەیتەوە، و پێم وابێت من لە هەمان کاتدا بە چەند زمانێکی جیاواز بیر دەکەمەوە، بۆیە دووبارە دەچینەوە سەر بابەتی ئەوە کە مرۆڤ لە چەند بەش و چین و توێژی جیاواز پێک دێت، من هەموو کاتێک لە نێو ئەو چین و بەشە جیاوازەکاندا دەجوڵێم.

ئەی چەمکی “بێ ڕەگ”، پێم وایە ئەمە وشەیەکە کە زۆرێک لەو کەسانەی کە بێگانەن یا کۆچبەرن دەیناسنەوە، هەستت چۆنە دەربارەی ئەو وشە تایبەتە؟

— پەیوەندییەکی بەهێزم هەیە لەگەڵ ئەو وشەیە، چونکە ئەوە شتێکە بە درێژایی ژیانم هەستم پێکردووە، ئەمە وشەیەکە کە ئیلهامێکی گەورە بووە بۆ زۆرێک لە کارەکانم، ئەگەر بیر لە وشەکان “بێ کێش” و “بێ ڕەگ” دەکەمەوە هەر یەک شتن. کاتێک باسی بێ ڕەگیی دەکەم، خەڵک وەک شتێکی ئەرێنی دەیبینن. ئەوان بیردەکەنەوە، خودایە، چەند خۆشە کە بتوانیت لە هەموو شوێنێک ژیان بکەی و زۆر زمان بزانیت و لە دۆخێکی ئاوادا بیت کە بتوانیت هەموو شوێنێک هەست بە ماڵی خۆت بکەیت بەڵام لە هەمان کاتدا لە هیچ شوێنێک بە ماڵی خۆت نەزانی. بەڵام ئەوە شتێکی ئاسان نییە، هەستکردن بە بێ ڕەگی و بێ ماڵی شتێکە کە کێشەیەکی زۆری هەیە. کەواتە هەستێکی دوولایه‌نه، من توانیومە ژیانێکی زۆر دەوڵەمەند بژیم و توانیومە بچم بۆ زۆر شوێن، دەتوانم بە زۆر زمان قسە بکەم و دەتوانم قسە لەگەڵ خەڵکیانێکی جیاواز بکەم، بەڵام دواتر هەست دەکەم سەر بە هیچ شوێنێک نیم. ئەوەش شتێکی زۆر قورسە.

ئایا پێتوایە هیچ بەشێک لە ناسنامە یا دەروونی کەسێک هەیە کە لە ڕاستیدا جێگیر بێت، وەک جۆرێک بنکە کە دەتوانیت لەسەری بوەستیت و نەجوڵێیت؟

— زۆربەی خەڵکی جیهان وا هەست دەکەن کە سەر بە شوێنێکن، من بە تەواوی باوەڕم بەوە هەیە، من کوڕی دایک و باوکێکی کۆچبەری فەلەستینیم و ئەگەر باسی ئەم بیرۆکەیەی نەتەوەبوون بکەیت، شتێکە زۆر تاریکە، ئەوە زۆر ڕوون نییە، دایک و باوکم خەڵکی شاری “ئۆرشەلیمن” و هەر لە سەرەتاوە لە دەرەوەی ئەم بیرۆکەیەی دەوڵەتبوون یا نەتەوەیی لەدایک بوون. بەڵام پێموایە ئەوە شتێکە کە زۆربەی خەڵک هەست بەوە دەکەن کە سەر بە شوێنێکن یا نەتەوێکن، ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەوەش شتێکی ئاساییە، ئێمە وەک مرۆڤ پێویستە سەر بە خۆمان بین و هەست بکەین کە لە شوێنێک هاتوین. بەڵام بۆ من هەرگیز بەو شێوەیە نەبووە.

بەڵێ نەبوونی ئەم پەیوەندییە بنەڕەتییە، بۆ نموونە وەک هەبوونی دەوڵەتێک، وا لە تۆ دەکات جیاواز بیت لە هەموو کەسێکی تر و جیهانی دەرەوە، هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر هەستی سەربەخۆیی و بێ بناخەیی.

— بەڵێ من پەیوەندیم لەگەڵ فەلەستین هەیە هەرچەندە لە دەرەوەی فەلەستین لە دایک بووم. کاتێک هاتم بۆ سوید، دایک و باوکم دەیانویست فێری زمانی عەرەبی بم. تاکە شت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان زمانەکەیان بوو، بە ئاسانی دەتوانی زمانەکەت لەگەڵ خۆت بێنیت. زۆر کەس هەن کە چیتر بە عەرەبی قسە ناکەن، زمانەکەیان لەدەستداوە. بۆ دایک و باوکم، ئەمە زۆر گرنگ بوو، بەڵام پێموایە زمانەکە پەیوەندییەکی تایبەتت دەدات بە میراتی کولتوورییەکەتەوە. من هێشتا زۆر پەیوەندیم بە فەڵەستینەوە هەیە، هێشتا نیوەی خێزانەکەم لە شاری “ئۆرشەلیمن” دەژین، بۆیە ئەمە پەیوەندییەکی زۆر بەهێزە.

ئەی منداڵیت چۆن بوو لە شاری هالمستاد لە سوید؟

— زۆر برسی بووم بۆ کەلتوور، بۆیە هەستم کرد ئەوە شوێنی من نییە. هەرچەندە پەیوەندییەکی زۆرم لەگەڵ شارەکە هەیە، بە هەمان شێوەیەی کە باسی فەلەستین دەکەم، دەتوانم باسی هالمستاد بکەم. بیرەوەریی خۆشی ئەم شارە و سەردەمی منداڵیم هەیە. پێم وابوو لە دەرەوەی چوارچێوەکە بووم. پێویستم بە شتێکی زیاتر بوو. دواتر چوومە لەندەن کاتێک زۆر گەنج بووم، تەمەنم تەنها ۱۷ بۆ ۱۸ ساڵ دەبوو. من بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ لەوێ ژیاوم و تەواو پێچەوانەی ئەوە بووم، جیاوازییەکی گەورەی هەبوو لە شاری هالمستاد. ئەو ساڵانە زۆر گرنگ بوون کە زۆر شت دەربارەی جیهان فێر دەبوی و هەوڵت دەدا تێبگەیت کە تۆ کێیت. لە هالمستاد، ئێمە لە ناوچەیەک دەژیاین کە دەرەوەی شار بوو و بە هیچ شێوەیەک ناوەندی شاری نەبوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لەو ناوچەیەدا دەژیان، پێم وانییە ئەوە شتێکی خراپ بووبێت، بەڵام ئێمە تەنها کتێبخانەیەکی بچووکمان هەبوو و سینەمایەکی بچووک هەبوو کە هەندێک جار دەمانتوانی بچین بۆ وێ. بەڵام زۆر نەبوو. پێم وایە بە شێوەیەک شتێکی باشە کە لە وێ گەورە بی. کاتێک لە شارۆچکەیەکی بچووک و چوارچێوەیەکی بچووکەوە دێیت، پێویستە خۆت دەست بکەیت بە بیرکردنەوە و دەهێنان و کاری هونەری دروست بکەی.

تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر لە فەڕەنسا ژیاویت, ئایا هەست دەکەیت کە توانیوتە هەندێک ڕەگە لەوێ دابنێیت؟

— پێموایە دوای ۱۳ ساڵ لەوێ ڕەگێکم داناوە. نازانم ئەم بیرۆکەیە کە تۆ لەبەر ئەوەی کە لە شوێنێک دەژیت یان لەوێ کات بەسەر دەبەیت وا لە تۆ دەکات هەست بکەیت کە سەر بە ئەویت، بەڵام لە ڕاستیدا هەستی ماڵەوە یا کە سەر بە شوێنێکی بەڵکوو زیاتر پەیوەندی هەیە بەو کەسانە کە لەوێ دەژین ، ئەو کەسانەی لە ژیانت دان، من هاوڕێی باشم هەیە لە پاریس، ئەگەر ماڵێک یان ڕەگێکم هەبێت لە هەر شوێنێک، ئەوە ئەو کەسانەن کە ڕەگی شارەکەن و خودی شارەکە نا، بەڵام پاریس شارێکی ناوەندییە لە جیهاندا و لە ئەوروپا زۆر گرنگە، هەروەها شوێنێکە کە دەتوانیت لە هەر شوێنێکی جیهانەوە بۆی بفڕیت. دەتوانیت بڵێیت وەک دەروازەیەک وایە، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە من لێرەم، چونکە وا هەست دەکەم دەتوانم لێرە هەر کاتێک بمهەوێ بڕۆم، بەڵام ئەمڕۆ هەست دەکەم فەڕەنسیم. من جۆردانیم، فەلەستینی، سویدیم، فەرەنسیم، دەبێت بە چەندین نەتەوە.

ئایا ئەوانەی له که لتوورە جیاوازه کاندا ده ژین ده توانرێت ماڵێکی ڕاسته قینه بدۆزنه وه؟

— پێموایە پەیوەندی هەیە بە زۆر شت، ئەمە شتێکە کە بەڕێز «گلیسانت» ئاماژەی پێ دەکات و باسەی نەتەوەی بەجێدەهێڵێت. پاشان زیاتر بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن ئێمە لە جیهاندا هەین و چۆن پشت بە یەکتر دەبەستین، کۆمەڵگای بچووک و کۆمەڵگەی گەورە چۆن کار دەکەن، ئێمە هەموومان بەشێکی گرنگین لە یەکتر. من ناڵێم کە نابێت هەست بە بوونی شوێنێک بکەین یان هەست بکەین سەر بە شوێنێکین، بەڵام بۆ من هەمیشە ئەوە بووە کە ماڵەوە شتێکە کە لە ناخمدایە. هەروەها دەتوانێت ئەو ماڵە شوێنێکی ڕاستیش بێت، ئەم هەمەجۆری شوێن و خەڵکە منیان کردوە بە ئەو کەسەی ئێستا هەم و رەنگبێ لێرە لەو بۆشاییانەدا ماڵێک هەبێت.

Ava Rasolpour • 2023-12-06
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.