زمانی ملیۆنان پەنابەری سویدی

Omslag till tidskriften Gringo, beskuret.

”ئێمە زیاتر حەزمان لە گەڕەکەکانی دەرەوەی شار بو,
لەوانەیە ئاڵۆزی بووبێت بەڵام هەرگیز بێزارکەر نەبو.
هەمەجۆری و فرەزمانی هەبو,
ئێمە زمانی سویدیمان شێواندبو,
چەند وشەیەکمان لە خزمەکانمان قەرز کردبو,
ئەنجامەکەی چی بو،
زاراوه یه کی نوێ له ده ره وه ی شارە
بەم شێوەیە ڕێزیان لێ گرتین.”

ئەم چەند دێڕانەی سەرەوە کۆپلەیەکن لە گۆرانی هونەرمەند ئێریک لوندین (Erik Lundin) گۆرانیەک بە ناوی ”سوێدی”ەوەیە کە باس لە نێوان بون و زمانی جیاوازی کۆچبەران لە سوید دەکات. لەو کاتەوە کە گروپی هیپ هۆپی ”لاتین کینگز” (Latin Kings) سویدیان بە یەکەم ئەلبومیان لە ساڵی ۱۹۹۴ ناساند، ئەو وشانەی جیاواز و نوێیانە کە لەو گەڕەکانەی پەنەبەران بەکارهاتوە، هەم خەڵکی سوێدی ترساندون و هەم سەرسامی کردون، گروپی لاتین کینگز و ئەو هونەرمەندانەی پاش وان بون بە نوێنەر و سەرچاوەیەک بۆ لقێکی نوێ لە درەختی زمانی سویدی، و بە خێراترین کات گەشەی کرد و گەورەتر بو، بەڵام ئەو جۆرە زمانەی کۆچبەران وەکو سویدیەکی شکاو و ناشیرین تەماشا کرا و ڕەتکرایەوە لە کومەڵگای سوید دا. ئەو چەند وشانەی کە لە خزمەکان و دراوسێکان وەرگیرابون بە شکاوی دادەنران نەک وەک دەوڵەمەندکردنی زمانی سویدی.

کاتێک دەستمان کرد بە گۆڤاری گرینگۆ (Gringo) دە ساڵێک دوای ئەوە بو کە گروپی ”لاتین کینگز” ئەلبومی ”بەخێرهاتن بۆ گەڕەکی پەنابەران” بڵاو کرایەوە، ئێمە منداڵی کات و شوێنی خۆمان بوین. ئێمە لە «بەرنامە ملیۆنەکاندا» گەورە بوین و لە ڕادیۆدا گوێمان لە زاراوە جیاوازەکەمان دەگرت. هەروەها دەمانهەویست لە لاپەڕەی ڕۆژنامەکاندا بیخەینە بەردیدی خوێنەران، وەک کارێکی سەربەخۆ لە ڕۆژنامەی مترۆ کە ملیۆنان خوێنەر و بینەرمان هەبێ. ملیۆنان دانیشتوی بەرنامەکە کە پێش ئەوەی دەستیان کرد بە خوێندنەوەی گرینگۆ ڕۆژنامەیان قەت نەخوێندبۆوە، هەندێکیان پەیوەندیان پێوە کردین و دەیانویست خۆیان ببن بە ڕۆژنامەنوس.
یان ”شونالیستەکان” وەک بە هندێکیانمان دەگوت، ئێمە بوین بە پلاتفۆرمێکی نوێ بۆ میدیا و دامەزراوەی سویدی، وەک ئەسپێکی ترۆجان، بە شێوێکی شاردراوە ئێمە خۆمان ڕاکێشا بۆ ناو میدیا و دامەزراوە سویدیەکان و ڕێگەمان بەو دەنگانە دا کە پێشتر بێدەنگ کرابون، لە نوسینگەی سەرنوسەری گرینگۆ، ئێمە نەمانتوانی خۆمان لەگەڵ هیچ یەک لەو مۆرە ناشیرینانەی زمانەکەمان بگونجێنین کە لە میدیاکاندا بڵاو دەکراوە.

یەکەم هەناسەی ژیانم لە ڕۆژئاوای شاری ستۆکهۆڵم بو
بەڵام هەرواش پێم دەگوترا کە من ‎بێگانەم لێرە
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا لە ڕینکێبی گواستمانەوە
لە لایەن دراوسێکانەوە دایکم پێی دە گوترا باشترە بگەڕێینەوە بۆ وڵاتی خۆتان

وەک هونەرمەند ئێریک لوندین، زۆربەی ئەو کەسانە کە بە دیالێکتی ”پەنابەری سویدی” قسە دەکەن لە سوید لەدایکبون. هەروەها ئەو زاراوە گونجاو نییە بۆ زۆرێک لەو سویدیانە کە دایک و باوکیان لە سوید لەدایکبون و زمانی دایکیان سویدیە. ”Rinkebysvenska” یا زاراوەی گەڕەکی «رینکێبی» ناگونجاوترە لە گەڕەکەکانی دی، لەبەر ئەوە لە هەموو سوید دەناسرێتەوە. تێرمی ”förortssvenska” لە هەموان لەبارترە، بەڵام ئەو تێرمەش زۆر فراوانە، لەبەر ئەوە لە رۆژنامەی گرینگۆ ئێمە بە ناوی ملیۆنی سویدیمان ”miljonsvenska” داهێنا، چونکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچە جیاوازەکانی سوید لە لایەن زیاتر لە یەک ملیۆن کەسەوە قسەی پێدەکرا و ئێستاش قسەی پێدەکرێت.


Zanyar Adami och Carlos Rojas

لە ساڵی ۲۰۰۶، فەرهەنگی ئەکادیمیای سویدی (SAOL (Svenska Akademiens ordlista دوو وشەی نوێی وەرگرت: گوس (کچ) و کێف (خراپ). بۆ یەکەم جار دوو وشەی زاراوەی کۆچبەرانی سوید بە فەرمی لە فەرهەنگێکی سویدی دا بڵاوکرایەوە، ئێمە بە بەردەوامی زاراوەی تایبەتی خۆمان لە گرینگۆ بەکاردەهێنا و بەو شێوەیە یەکێک لە ئامانجەکانمان بەدی هات، به ڵام ڕه خنه کان به خێرایی هاتنە پێش.
ئەمە وەک زریانێک بو کە بو بە گەورەترین مشتومڕی زمان لەو کاتەی کە پارتی لیبراڵی سویدی پێشنیاری بۆ تاقیکردنەوەی زمان کرد بۆ بەدەستهێنانی هاوڵاتیبون لە سوید. هیچ کام لەو 10 هەزار وشەیەی دیکە کە چونەتە ناو فەرهەنگی SAOL لە لاپەڕەکانی میدیای سویدی دا باس نەکراوە، هەموو شتێک دەربارەی زاراوەی پەنابەران بو بۆ وێرانکردن یان باشترکردنی سویدی.

زیاتر لە نیوەی ئەو وشانەی کە ئێمە پێی دەڵێین زمانی سویدی نەتەوەیی لە وشەی قەرزکراو پێکهاتوە، بەتایبەتی لە ئینگلیزی، ئەڵمانی و فەڕەنسی. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە وشەکانی ئەم زمانانە لە زمانەکانی دەرەوەی ئەوروپاوە وەرگیراون، بۆ نموونە وشەی عەرەبی”قاوە” بوە بە کۆفی لە ئینگلیزیدا و دواتر لە سویدی بوە بە کافێ، وشەی کێف ڕاستەوخۆ لە عەرەبیەوە وەرگیراوە و وشەی گوس لە تورکیەوە وەرگیراوە، عەرەبی کە دووەم گەورەترین زمانە لە سوید تانها یەک وشەی لە فەرهەنگی SAOL دایە، و هەر ئەو وشەش بۆ هەندێک کەسی سویدی زۆرە.

گفتوگۆی زمان مەیدانی شەڕی ئایدۆلۆژیە کە تێیدا کەسایەتیە جیاوازەکان شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ سەپاندنی شێوازێکی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نەتەوەیی، لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتی وەک سوید کە تێی دا قسەی ڕەگەزپەرستی یان جیاکاری قبوڵ ناکرێت، جیاکاری لە ڕێگەی زمانەوە خوی دەردەخات بە جلوبەرگێکی نوێ و جیاوازەوە. ئەمە بە تایبەتی لە گفتوگۆکانی تاقیکردنەوەی زمانی کۆچبەرانی سویدی دا دیارە. ئەمە ئەو شتەیە کە «تۆماسۆ س میلانی» لە تێزی خۆی لە سەنتەری دووزمانی لە زانکۆی ستۆکهۆڵم لە ساڵی ۲۰۰۷ باسی دەکات و دەڵێت ئەمڕۆ ڕەگەزپەرستی زیاتر و زیاتر قبوڵ دەکرێت و لە زاراوەی پەنابەران زیاتر دژایەتی دەکرێت.


باسکردنی زاراوەی پەنابەران وەک زاراوەی ”ئیکەنسناک”ە (بە سویدی: Ekensnacket) کە لە ستۆکهۆڵم لە کۆتاییەکانی سەدەی ۱۸۰۰ باسدەکرا، ئەو زمانەی کە بیانیەکان قسەیان پێ دەکرد، واتە ئەوانەی لە دەرەوەی پارێزگای ستۆکهۆڵم دەژیان، گەنجەکان کە لە دەرەوەی ستۆکهۆڵم هاتبون دەیانهەویست جیاواز لە خەڵکی ستۆکهۆڵم قسە بکەن و وشەکانی وەک ”بیلینگ” (پۆلیس) لە SAOL هێشتا ماونەوە، لە کاتێکدا وشەی ”برالیس” (کچ) و بە تێپەڕبونی کات لە ناو چون، زاراوەی سویدی ”ئیکەن” زمانی کرێکاران بو و لە ناوچەی سۆدەرمالم زۆرتر بە کار دەهات، بەڵام لە لای ئەوانەی ناو شار زمانێکی شیرین نەبو و به ته واوی بەهۆی زمانی نەتەوەیی سویدیەوە ئیتر نەما.

ئەگەر وشەی بیانیەکان بگۆڕی بە بیانیەکان و وشەی شارستانیبون بگۆڕی بە جیهانگیری دەبێت بە زارەوەی پەنابەرانی سویدی، وشەی سویدیەکانی ١٨٠٠ کان ”بیلینگ” ئەمڕۆ بوە بە ئەینا (aina) و وشەی کۆنی سویدی ”برالیس” بوە بە وشەی گوس کە تورکیە (guss). زمانی پەنابەرانی سوید وەک ئیکێنسناکی کۆن ناسراوە، بەڵام لە سەرانسەری وڵاتدا بە شێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە.

زمانناسان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئیکەنسناک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتیە، کە گروپێکی کۆمەڵایەتی-ئابوری جیادەکاتەوە. بەڵام پێناسەکردنی زاراوەی پەنابەرانی سویدی قورسترە. هەندێک دەڵێن کە ئەمە جۆرێکی زمانە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا وەک گەڕەکی رینکێنی لە ستۆکهۆڵم، لەو حاڵەتەدا هەر ناوچە و گەڕەکێک دەبو دیالێکت و زاراوەی خۆی هەبێت بەڵام ئەوە وا نیە، هەرچەندە جیاوازی ناوخۆیی هەیە لەو گەڕەکانە دا، لێکچونەکان زۆر گەورەترن، هندێکی دیکە پێیان وایە کە ئەوە زمانێکی گەنجانە، بۆیە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە و زارەوەیەکە کە پەیوەستە بە گروپێکی تەمەن دیاریکراوەوە. هەروەها دەڵێن لەوانەیە زاراوەیەکەی چینایەتی کۆمەڵایەتی بێت، بەڵام زۆرێک لەو کەسانەی کە لە چینی خوارەوەی کۆمەڵگا دا هەڵکشاون بەرەو چینێکی دەوڵەمەندی کۆمەڵگای سویدی زاراوەی پەنابەرانی سویدی خۆیان پاراستوە. بەکارهێنانی زمانی جیاوازی پەنابەرانیش لە ڕێگەی مۆزیکی ’هیپ هۆپەوە’ بۆ چینی ناوەندی بڵاو بۆتەوە.

ئێمە زمانی سویدیمان شێواندبو
چەند وشەیەکمان لە خزمەکانمان قەرز کردبو
ئەنجامەکەی چی بو،
زاراوه یه کی نوێ له ده ره وه ی شارە
بەم شێوەیە ڕێزیان لێ گرتین

زمان و زاراوەی پەنابەرانی سویدی لەوانەیە ناسراو و ڕێزلێگیراو بێت لەو ناوچانە کە زۆر پەنابەر تێیدا دەژین و هەروەها لە ”ملیۆنەها بەرنامەکەدا” (Miljonprogrammen). بەڵام لە دەرەوەی ئەو ناوچانەدا، هێشتا بە زمانێکی بیانی دادەنرێت, کاتێک فەرهەنگی سویدی SAOL وەشانی نوێکراوەی خۆی لە ساڵی 2015 بڵاوکردەوە، تۆمارێکی 13،000 وشەی تازە هات، بەڵام زۆر کەم لەو وشانە لە زاراوەی پەنابەرانی سوید بون.

زانیار ئادەمی • 2023-08-23
زانیار ئادەمی نووسەرە، وانەبێژ و هەروەها دەرهێنەری فیلمە


لیکتان گۆڤارێکی فرە زمانی کولتوورییە و به‌ تایبەتی لە سه‌ر کۆبوونەوەی زمانه‌كان ده دوێ. به‌ پێی دروشمی "هونەر بۆ هەمووان" لەسەر هونەر و کولتوور و فرەزمانی دەنووسین. ئێمە لە ڕووی سیاسی و ئایینییەوە سەربەخۆین (Konstfrämjandet Västmanland) و بە شێوەیەکی گرێ نه‌دراو لەگەڵ کۆنستفرمینداێ ڤێستمانلاند كاری رۆژنامه‌وانی بەڕێوە دەبرین. پەیوەندیمان پێوە بکە

Miljonsvenska, miljoner svenskars språk

Omslag till tidskriften Gringo, beskuret.

”Trivdes bäst i orten, kanske bråkigt
Men aldrig tråkigt, mångfald, flerspråkigt
Vi förvrängde dialekten
Snodde massa ord från släkten
Vad blev effekten, förortsslang
Det gav respekten”

Raderna är ur Erik Lundins låt Suedi som begåvat fångar mellanförskapet klätt i en virtuos språkdräkt. Ända sedan Latin Kings välkomnade Sverige till förorten med sitt första album 1994 har ordkonsten som utövas i miljonprogrammen förfasat och förfört. Latin Kings och deras efterföljare blev språkrör för en ny gren i det svenska språkträdet. Den mest spirande och snabbast växande. Men förortsslangen avfärdades som dålig svenska, de snodda orden från släkten var bristande ordförråd snarare än en berikning av svenskan.

När vi startade tidningen Gringo ett årtionde efter att Välkommen till förorten släpptes var vi barn av vår tid och plats. Vi hade vuxit upp i miljonprogrammen och hört vår jargong spelas på radion. Nu ville vi föra in den på tidningssidorna. Som en fristående inlaga i gratistidningen Metro hade vi en miljonpublik. Miljonprogramsbor som inte läste tidningar tidigare började läsa Gringo, vissa hörde av sig och ville bli journalister själva. Eller shoonalister som vi sa. För vissa blev vi en plattform vidare in i etablerad media, likt en trojansk häst lirkade vi in oss i etablissemanget och släppte in röster som varit tystade innan.På Gringos redaktion kunde vi inte förlika oss med något av de epitet som vårt lingo stämplades med i medierna.

Västerort, första luften som jag inandats.

Ändå sas det att jag invandrat.

Flyttade från Rinkeby fem år gammal

Det bäst ni åker hem fick mamma höra utav grannar.

Liksom Erik Lundin är de flesta som pratar ”invandrarsvenska” födda i Sverige. Inte heller ”blattesvenska” är passande för många med svenskfödda föräldrar talar det. ”Rinkebysvenska” är minst lämpligt för det är inte koncentrerat till någon specifik plats utan finns över hela landet. Den benämning som kommit närmast är ”förortssvenska” men det är för brett. På Gringo myntade vi därför ”miljonsvenska” för det är framförallt i miljonprogramsorterna där det har talats och talas av över en miljon människor.


Zanyar Adami och Carlos Rojas

2006 tog Svenska akademins ordlista (SAOL) in guss (tjej) och keff (dålig). För första gången fanns två miljonsvenska ord officiellt med i en svensk ordbok. Vi hade konsekvent använt miljonsvenska i Gringo och ett av våra mål hade nu uppfyllts. Men reaktionerna lät inte vänta på sig. Det blåste upp till storm och blev den största språkdebatten sedan Folkpartiets förslag om språktest för att få medborgarskap. Ingen av de tiotusen andra orden som kom in i SAOL diskuterades på kultursidorna. Allt handlade om ”invandrarsvenskan” förstörde eller förbättrade svenskan.

Över hälften av det vi kallar för rikssvenska består av låneord från framförallt engelskan, tyskan och franskan. Men många av de orden har ovannämnda språk i sin tur lånat från utomeuropeiska språk. Exempelvis blev arabiskans qahweh till coffee på engelska som i sin tur blev kaffe på svenska. Nu var keff direkt hämtat från arabiskan och guss från turkiskan. Att arabiskan som är det näst största språket i Sverige fick in ett ord i SAOL var för ett ord för mycket för vissa.

”Språkdebatter är ideologiska slagfält där olika individer kämpar mot varandra för att försöka införa ett specifikt sätt att styra en nationalstat. I ett demokratiskt samhälle som Sverige där offentliga rasistiska eller diskriminerande yttranden inte är acceptabla, får diskriminering en ny till synes mer tolerabel dräkt. Detta är särskilt påtagligt i debatterna om språktest och om ”blattesvenska”. Det skriver Tomasso S. Milani i sin avhandling på centrum för tvåspråkighets forskning på Stockholms universitet från 2007. Idag är öppen rasism allt mer accepterad och ”blattesvenskan” än mer motarbetad.


Synen på miljonsvenska påminner om ”ekensnacket” i Stockholm i slutet av 1800-talet. Den slang som utläningar talade, alltså de med ursprung utanför Stockholms län. De inflyttade ungdomarna ville prata annorlunda än de infödda stockholmarna. Ord som byling (polis) finns kvar i SAOL medan brallis (flicka) har tuggats bort av tidens tand (tugg är förövrigt ekensnack för språk). Ekenslangen var koncentrerad till arbetarklassen på Södermalm och bespottad av de högre klasserna tills den dog ut till förmån för rikssvenskan.

Ersätt utläningar med utlänningar och urbanisering med globalisering så får du miljonsvenska. Byling har blivit till aina och brallis till guss. Miljonsvenskan är lika stigmatiserad som ekensnacket men utspridd över hela landet och med fler utövare.

Språkforskare är eniga om att ekensnacket är en sociolekt, en språklig variation som utmärker en socioekonomisk grupp. Men miljonsvenskan är svårare att placera. Vissa hävdar att det är en språkvariant i ett avgränsat område såsom Rinkebysvenskan antyder. I så fall skulle varje miljonprogram ha sin egen dialekt. Även om det finns lokala variationer är likheterna mycket större än skillnaderna mellan de olika miljonprogrammens språkbruk. Andra menar att det är ungdomsslang och därför en kronolekt, ett språk kopplat till en specifik åldersgrupp. Närmast kommer sociolekt men många som har gjort en klassresa har behållit sin miljonsvenska och språkbruket har via hiphopen spritt sig till medelklassen.

Vi förvrängde dialekten

Snodde massa ord från släkten

Vad blev effekten, förortsslang

Det gav respekten

Miljonsvenskan kanske ger respekt i vissa kretsar i miljonprogrammen. Men utanför är den fortfarande styvmoderligt behandlad av Moder Svea. När SAOL gav ut sin senaste uppdaterade utgåva 2015 kom rekordmånga 13000 ord in. Försvinnande få var från miljonsvenskan.

Zanyar Adami • 2023-08-23
Zanyar Adami är författare, föreläsare och filmregissör.