ماڵەکەی کە لەگەڵ خۆمان دەبەین

Tarik Kiswanson. وێنه‌ Julie Ansiau/Prix Marcel Duchamp

کاتێک چەندین زمان و ناسنامە و کلتوور لە ناختدایە چ شوێنێک دەبێت بە ماڵەکەت؟ لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئاڤا ڕەسوڵپوور، هونەرمەند «تاریک کیسوانسۆن» باسی بێ ڕەگیی و خاوەندارێتی دەکات، و هەروەها کە ئەو سرووشی زۆری وه‌رگرتووه لە فەیلەسوف ئێدوارد گلیسانت.

تاریک کیسوانسۆن هونەرمەند و شاعیرێکی سویدییە کە له فەلەستینیەوە هاتووە، کارەکانی زۆرجار مامەڵە لەگەڵ بابەتەکانی وەک بێ ڕه‌گیی دەکەن. هاوینی ڕابردوو یەکەم پێشانگای گەورەی سویدی لە بۆنیێرس کۆنستھاڵ (Bonniers Konsthall) ئەنجامدا و لە مانگی ئۆكتوبه‌ر دا بەناوبانگترین خەڵاتی هونەری فەڕەنسای وەرگرت، ئەویش خەڵاتی مارسێل دوشامپ بوو.

بیرۆکەیەکی بنچینەیی هەیە کە دەڵێت پێویستە هەموو کەسێک لە کۆمەڵگادا تایبەتمەندی و هاوشێوەی دیاریکراوی هەبێت، بۆ ئەوەی قبوڵ بکرێن و ببنە بەشێک لە ناسنامەی کولتووری و نەتەوەیی ئەو وەڵاتە. فەیلەسوف «ئێدوارد گلیسانت» باسی پێچەوانەکەی دەکات. تۆ چۆن لە هونەرەکەتدا فەلسەفەی ئەوت بەکارت هێناوە.

— ئەو کات کە هونەرمەندێکی گەنج بووم و لە قوتابخانەی هونەر دەمخوێند، پێم وابوو ئەو بابەتانەی ئەو باسی دەکرد زۆر پەیوەندی بە من و ژیانی منوە هەبو، ئەم بیرۆکەیە هەمەجۆرە کە هەموومان لە چینە جیاوازەکان پێکهاتوین، بە تایبەتی کاتێک بیر لە خۆم دەکەمەوە کە فەلەستینیم یان کە سویدیم، ئەم بیرۆکەیە کە ئەو بەرەو پێشەوە پاڵدەنێت لەگەڵ پرسیاری ئەوەی کە چۆن په یوه ندیمان به یه کتره وه هه یه وەک مرۆڤ لە جیهاندا، چۆن تەنها یەک کەس نین، بەڵکو هەمیشە بە جۆرێک لە گۆڕانکاریدا تێدەپەڕێن لە ژیانماندا. ئەم گۆڕانە و ناسەقامگیرییە شتێکە کە من لە زۆربەی کاری هونەری جیاوازدا بەکاری دێنم. هەروەها «گلیسانت» زۆر قسەی لەسەر ناڕوونی و ڕوونی دەکرد. بۆیە کە دەستم کرد بە دروستکردنی ئەو کارانەی هونەری ئەم بیرۆکانە بەکار بەکاردەهێنم. کاتێک بیر لە ناڕوونی دەکەمە، بیر لە شتێک دەکەمەوە کە ئەوەندە قۆناخ و به شی هه یه که به ته واوی ڕه ش ده بێت.

زۆربەی کارەکانت جیهانین، بۆ نموونە هێلکە گەورەکان، هەموو کەسێک دەتوانێت مانای خۆی بدۆزێتەوە و پەیوەندیان لەگەڵ دروست بکات. بەڵام تۆ چەند کارێکت هەیە کە تۆ وەک هونەرمەند لە بەەرچاو یت، وەکو وێنەی دایکت، تەختی خەوی منداڵبونت، وێنەی ئێکسرێی (ئەشیعە) کە دەتوانیت جلوبەرگی خۆت و چاکەتەکەی باپیرت ببینیت.

— ئەم گەرا یا هێلکە یان دەتوانیت بڵێیت تۆو، دەبنە هێمای لەدایکبوون و دروستکردن کە من هەمیشە دەگەڕێمەوە بۆیان لە هونەرەکەمدا. کاتێک دەستم کرد بە سەیرکردنی ئەم بابەتانە، لە ڕاستیدا لە ڕێگەی کۆچکردنەوە بوو، من زیاتر بیرم لە خێزانەکەم کردەوە و چۆن پێویستە بە جۆرێک لە گۆڕانکاریدا تێپەڕیت کاتێک کۆچ دەکەیت بۆ وڵاتێکی تر، کاتێک خۆت دەرباز دەکەیت، پێویستە بە قۆناغێکی گۆڕانکاریدا تێبپەڕیت و کاتێک ئەم پەیکەرەم دروست کرد، زۆر سەیری سروشتم دەکرد. سەیری هێلکەم کرد و سەیری گەرای پەپوولەکان و تۆوەکانم کرد و هەروەها دیاسپۆرا کە بە یونانی کۆن مانای چاندنی تۆوێکە. من لە شوێنێک لە نێوان ئەم بیرۆکانەدا بووم. کەواتە ئەم شێوەیە چەندین بیرۆکەی جیهانی جیاواز دەربارەی لەدایکبوون لەخۆ دەگرێت.

تۆ نووسەریشی، هۆنراوەی ”کەم” بۆ من جیاواز بوو و گرینگی دەدا بە هەندێک وشە وەک: بێ ڕەگی، بێ کێشی، بێ ماڵی، دەتوانیت باسی شیعرەکەتمان بۆ بکەیت و چۆن دەستت بە نووسین کرد؟ چۆن زمان و وشەکانت لەگەڵ هونەر بەکار هێناوە؟

— بۆ من، نووسین ڕێگایەک بوو بۆ پەیوەندیکردن بە جیهانەوە و تێگەیشتن لە بوونی خۆم. زۆر زوو بە شێعر و نووسین دەستم پێ کرد، من لە شاری ”هالمستاد” لە سوید لە دایک بووم کە شارێکی بچووکە، کاتێک دایک و باوکم لە کۆتاییەکانی حەفتاکاندا کۆچیان کرد بۆ سوید هێشتا لە سوید زۆر پەنابەری لێ نەبوو، هەوڵم دا لە بارودۆخی خۆم تێبگەم و هەستم کرد کە پێویستە هەستەکانم بنووسم لەسەر کاغەز، نەمدەزانی ئەوەی دەمەوێت بینووسم شیعرە. من هەمیشە شیعرم نووسیوە و کارە هونەرییەکانم لە هەمان کاتدا دروستکردووە، بۆیە هەمیشە دوو چالاکی هاوتەریب بوون. بۆ من زۆر گرنگ بوو کە بنووسم. هەندێک جار پێویستە وشە بۆ هەندێک لە بیرەکام دابنێم، بەڵام چیتر وشە و زمان لە پێشانگاکاندا بوونیان نییە، بۆیە دەبێ هونەر خۆی ببێتە زمانێک، زمانێکی بینراو، دەتوانیت بڵێی کە هەردووکیان هەم هونەر و نووسین کارکردنە لەگەڵ زمان بەڵام بە دوو شێوەی جیاواز.

 


Bonniers Konsthall. وێنه‌ : Jean-Baptiste Béranger

ئێستا کە باسی زمان دەکەین، خۆت بە زۆر زمان قسە دەکەیت و لە زۆر شوێن ژیاوی، فرەزمانی چۆنە بۆ تۆ کاتێک کە باسی ئەم بابەتانە دەکەین وەک فرەکەلتووری و چوارچێوەی دیکەی هاوشێوە؟

— من هەمیشە هەستم کردووە کە زمان وا لە تۆ دەکات ببیت بە کەسێکی جیاواز، هەروەها زمان چۆنیەتی ئێمە لە جیهاندا دەگۆڕێت، چۆن لە جیهان تێدەگەین و چۆن جیهان دەبینین، زمان هێزێکی هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی ئێمە بگۆڕێت، هەروەها وەک ئەوە وایە کە بچیە ناوەوە و دەرەوەی دەروونی جیاوازەوە. ئەوە بۆ من ئەوەندە ئاساییە کە زۆر جار بیریشی لێ ناکەمەوە، هەندێک جار پرسیارت لێ دەکرێت کە بە چ زمانێک بیر دەکەیتەوە، و پێم وابێت من لە هەمان کاتدا بە چەند زمانێکی جیاواز بیر دەکەمەوە، بۆیە دووبارە دەچینەوە سەر بابەتی ئەوە کە مرۆڤ لە چەند بەش و چین و توێژی جیاواز پێک دێت، من هەموو کاتێک لە نێو ئەو چین و بەشە جیاوازەکاندا دەجوڵێم.

 

ئەی چەمکی ”بێ ڕەگ”، پێم وایە ئەمە وشەیەکە کە زۆرێک لەو کەسانەی کە بێگانەن یا کۆچبەرن دەیناسنەوە، هەستت چۆنە دەربارەی ئەو وشە تایبەتە؟

— پەیوەندییەکی بەهێزم هەیە لەگەڵ ئەو وشەیە، چونکە ئەوە شتێکە بە درێژایی ژیانم هەستم پێکردووە، ئەمە وشەیەکە کە ئیلهامێکی گەورە بووە بۆ زۆرێک لە کارەکانم، ئەگەر بیر لە وشەکان ”بێ کێش” و ”بێ ڕەگ” دەکەمەوە هەر یەک شتن. کاتێک باسی بێ ڕەگیی دەکەم، خەڵک وەک شتێکی ئەرێنی دەیبینن. ئەوان بیردەکەنەوە، خودایە، چەند خۆشە کە بتوانیت لە هەموو شوێنێک ژیان بکەی و زۆر زمان بزانیت و لە دۆخێکی ئاوادا بیت کە بتوانیت هەموو شوێنێک هەست بە ماڵی خۆت بکەیت بەڵام لە هەمان کاتدا لە هیچ شوێنێک بە ماڵی خۆت نەزانی. بەڵام ئەوە شتێکی ئاسان نییە، هەستکردن بە بێ ڕەگی و بێ ماڵی شتێکە کە کێشەیەکی زۆری هەیە. کەواتە هەستێکی دوولایه‌نه، من توانیومە ژیانێکی زۆر دەوڵەمەند بژیم و توانیومە بچم بۆ زۆر شوێن، دەتوانم بە زۆر زمان قسە بکەم و دەتوانم قسە لەگەڵ خەڵکیانێکی جیاواز بکەم، بەڵام دواتر هەست دەکەم سەر بە هیچ شوێنێک نیم. ئەوەش شتێکی زۆر قورسە.

ئایا پێتوایە هیچ بەشێک لە ناسنامە یا دەروونی کەسێک هەیە کە لە ڕاستیدا جێگیر بێت، وەک جۆرێک بنکە کە دەتوانیت لەسەری بوەستیت و نەجوڵێیت؟

— زۆربەی خەڵکی جیهان وا هەست دەکەن کە سەر بە شوێنێکن، من بە تەواوی باوەڕم بەوە هەیە، من کوڕی دایک و باوکێکی کۆچبەری فەلەستینیم و ئەگەر باسی ئەم بیرۆکەیەی نەتەوەبوون بکەیت، شتێکە زۆر تاریکە، ئەوە زۆر ڕوون نییە، دایک و باوکم خەڵکی شاری ”ئۆرشەلیمن” و هەر لە سەرەتاوە لە دەرەوەی ئەم بیرۆکەیەی دەوڵەتبوون یا نەتەوەیی لەدایک بوون. بەڵام پێموایە ئەوە شتێکە کە زۆربەی خەڵک هەست بەوە دەکەن کە سەر بە شوێنێکن یا نەتەوێکن، ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەوەش شتێکی ئاساییە، ئێمە وەک مرۆڤ پێویستە سەر بە خۆمان بین و هەست بکەین کە لە شوێنێک هاتوین. بەڵام بۆ من هەرگیز بەو شێوەیە نەبووە.

 

بەڵێ نەبوونی ئەم پەیوەندییە بنەڕەتییە، بۆ نموونە وەک هەبوونی دەوڵەتێک، وا لە تۆ دەکات جیاواز بیت لە هەموو کەسێکی تر و جیهانی دەرەوە، هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر هەستی سەربەخۆیی و بێ بناخەیی.

— بەڵێ من پەیوەندیم لەگەڵ فەلەستین هەیە هەرچەندە لە دەرەوەی فەلەستین لە دایک بووم. کاتێک هاتم بۆ سوید، دایک و باوکم دەیانویست فێری زمانی عەرەبی بم. تاکە شت کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان زمانەکەیان بوو، بە ئاسانی دەتوانی زمانەکەت لەگەڵ خۆت بێنیت. زۆر کەس هەن کە چیتر بە عەرەبی قسە ناکەن، زمانەکەیان لەدەستداوە. بۆ دایک و باوکم، ئەمە زۆر گرنگ بوو، بەڵام پێموایە زمانەکە پەیوەندییەکی تایبەتت دەدات بە میراتی کولتوورییەکەتەوە. من هێشتا زۆر پەیوەندیم بە فەڵەستینەوە هەیە، هێشتا نیوەی خێزانەکەم لە شاری ”ئۆرشەلیمن” دەژین، بۆیە ئەمە پەیوەندییەکی زۆر بەهێزە.

 

ئەی منداڵیت چۆن بوو لە شاری هالمستاد لە سوید؟

— زۆر برسی بووم بۆ کەلتوور، بۆیە هەستم کرد ئەوە شوێنی من نییە. هەرچەندە پەیوەندییەکی زۆرم لەگەڵ شارەکە هەیە، بە هەمان شێوەیەی کە باسی فەلەستین دەکەم، دەتوانم باسی هالمستاد بکەم. بیرەوەریی خۆشی ئەم شارە و سەردەمی منداڵیم هەیە. پێم وابوو لە دەرەوەی چوارچێوەکە بووم. پێویستم بە شتێکی زیاتر بوو. دواتر چوومە لەندەن کاتێک زۆر گەنج بووم، تەمەنم تەنها ۱۷ بۆ ۱۸ ساڵ دەبوو. من بۆ ماوەی ۱۰ ساڵ لەوێ ژیاوم و تەواو پێچەوانەی ئەوە بووم، جیاوازییەکی گەورەی هەبوو لە شاری هالمستاد. ئەو ساڵانە زۆر گرنگ بوون کە زۆر شت دەربارەی جیهان فێر دەبوی و هەوڵت دەدا تێبگەیت کە تۆ کێیت. لە هالمستاد، ئێمە لە ناوچەیەک دەژیاین کە دەرەوەی شار بوو و بە هیچ شێوەیەک ناوەندی شاری نەبوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆر پەنابەر لەو ناوچەیەدا دەژیان، پێم وانییە ئەوە شتێکی خراپ بووبێت، بەڵام ئێمە تەنها کتێبخانەیەکی بچووکمان هەبوو و سینەمایەکی بچووک هەبوو کە هەندێک جار دەمانتوانی بچین بۆ وێ. بەڵام زۆر نەبوو. پێم وایە بە شێوەیەک شتێکی باشە کە لە وێ گەورە بی. کاتێک لە شارۆچکەیەکی بچووک و چوارچێوەیەکی بچووکەوە دێیت، پێویستە خۆت دەست بکەیت بە بیرکردنەوە و دەهێنان و کاری هونەری دروست بکەی.

 

تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر لە فەڕەنسا ژیاویت, ئایا هەست دەکەیت کە توانیوتە هەندێک ڕەگە لەوێ دابنێیت؟

— پێموایە دوای ۱۳ ساڵ لەوێ ڕەگێکم داناوە. نازانم ئەم بیرۆکەیە کە تۆ لەبەر ئەوەی کە لە شوێنێک دەژیت یان لەوێ کات بەسەر دەبەیت وا لە تۆ دەکات هەست بکەیت کە سەر بە ئەویت، بەڵام لە ڕاستیدا هەستی ماڵەوە یا کە سەر بە شوێنێکی بەڵکوو زیاتر پەیوەندی هەیە بەو کەسانە کە لەوێ دەژین ، ئەو کەسانەی لە ژیانت دان، من هاوڕێی باشم هەیە لە پاریس، ئەگەر ماڵێک یان ڕەگێکم هەبێت لە هەر شوێنێک، ئەوە ئەو کەسانەن کە ڕەگی شارەکەن و خودی شارەکە نا، بەڵام پاریس شارێکی ناوەندییە لە جیهاندا و لە ئەوروپا زۆر گرنگە، هەروەها شوێنێکە کە دەتوانیت لە هەر شوێنێکی جیهانەوە بۆی بفڕیت. دەتوانیت بڵێیت وەک دەروازەیەک وایە، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە من لێرەم، چونکە وا هەست دەکەم دەتوانم لێرە هەر کاتێک بمهەوێ بڕۆم، بەڵام ئەمڕۆ هەست دەکەم فەڕەنسیم. من جۆردانیم، فەلەستینی، سویدیم، فەرەنسیم، دەبێت بە چەندین نەتەوە.

 

ئایا ئەوانەی له که لتوورە جیاوازه کاندا ده ژین ده توانرێت ماڵێکی ڕاسته قینه بدۆزنه وه؟

— پێموایە پەیوەندی هەیە بە زۆر شت، ئەمە شتێکە کە بەڕێز «گلیسانت» ئاماژەی پێ دەکات و باسەی نەتەوەی بەجێدەهێڵێت. پاشان زیاتر بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن ئێمە لە جیهاندا هەین و چۆن پشت بە یەکتر دەبەستین، کۆمەڵگای بچووک و کۆمەڵگەی گەورە چۆن کار دەکەن، ئێمە هەموومان بەشێکی گرنگین لە یەکتر. من ناڵێم کە نابێت هەست بە بوونی شوێنێک بکەین یان هەست بکەین سەر بە شوێنێکین، بەڵام بۆ من هەمیشە ئەوە بووە کە ماڵەوە شتێکە کە لە ناخمدایە. هەروەها دەتوانێت ئەو ماڵە شوێنێکی ڕاستیش بێت، ئەم هەمەجۆری شوێن و خەڵکە منیان کردوە بە ئەو کەسەی ئێستا هەم و رەنگبێ لێرە لەو بۆشاییانەدا ماڵێک هەبێت.

ئاڤا ڕەسوڵپور • 2023-12-06
ئاڤا ڕەسوڵپور سەرنووسەری گۆڤاری لیکانە، ڕۆژنامه نووس و وەرگێڕە و بە تایبەتی له بارەی هونەر و کەلتوورەوە دنووسێت.


لیکتان گۆڤارێکی فرە زمانی کولتوورییە و به‌ تایبەتی لە سه‌ر کۆبوونەوەی زمانه‌كان ده دوێ. به‌ پێی دروشمی "هونەر بۆ هەمووان" لەسەر هونەر و کولتوور و فرەزمانی دەنووسین. ئێمە لە ڕووی سیاسی و ئایینییەوە سەربەخۆین (Konstfrämjandet Västmanland) و بە شێوەیەکی گرێ نه‌دراو لەگەڵ کۆنستفرمینداێ ڤێستمانلاند كاری رۆژنامه‌وانی بەڕێوە دەبرین. پەیوەندیمان پێوە بکە

Hemmet vi bär med oss

Tarik Kiswanson. Foto Julie Ansiau/Prix Marcel Duchamp

Vilken plats är hemma, när man bär massor av språk, identiteter och tillhörigheter inombords? I ett samtal med Ava Rasolpour pratar konstnären Tarik Kiswanson om rotlöshet och tillhörighet, och om inflytandet från filosofen Édouard Glissant.

Tarik Kiswanson är en svensk konstnär och poet med palestinska rötter, vars verk ofta behandlar teman som rotlöshet. I somras hade han sin första stora svenska separatutställning på Bonniers Konsthall och i oktober fick han Frankrikes finaste konstutmärkelse, Marcel Duchamps-priset.

Det finns en essentialistisk idé om att alla i samhället behöver besitta vissa egenskaper och likheter, för att bli accepterade och bli en del av den kulturella och nationella identiteten. Filosofen Édouard Glissant pratar om det motsatta. Hur du har inkorporerat det i din konst.

— Det var mest när jag var yngre konstnär på konstskolan som jag tyckte att han representerade något som var väldigt relevant för mig. Den här idén om mångfaldighet och att vi alla består av olika lager. Speciellt när jag tänkte på mig själv, som palestinsier eller svensk. Men också idén att jaget inte är någonting som är stabilt men som alltid går igenom någon slags transformation. Den här instabiliteten är något som jag kommer tillbaka till väldigt mycket i många olika verk. Och Glissant pratade väldigt mycket om opacitet, ljus och transparens som han använde som ett materialiskt ord för att prata om världen. För mig var det också att jag tyckte att det var väldigt skulpturalt och någonting som fick mig att tänka på perception. Så att jag började göra verk som inkorporerade idéerna om att när man tänker på opacitet så tänker man på någonting som har så många lager att det blir liksom svart.

Många av dina verk är universella, till exempel de stora kokongerna, vem som helst kan hitta en egen mening och bygga relationer till dem. Men du har ett par verk där du är mycket mer märkbar som person, porträttet av din mor, spjälsängen från när du var barn och röntgenbilder där man ser dina egna plagg och din farfars kavaj.

— Kokongerna, äggen eller fröna kan man ju också säga, blir symboler av födelse och tillblivelse som jag alltid går tillbaka till. När jag började kolla på de här ämnena så var det verkligen genom migrationens prisma. Jag tänkte mer på min familj och hur man måste gå igenom en slags transformation eller förvandling när man flyttar till ett annat land, när man exilierar sig, man måste nästan gå igenom en fas av förvandling och när jag gjorde verken så kollade jag väldigt mycket på naturen. Jag kollade på ägg och jag kollade på kokonger, fjärilar och frön, men också på ”diaspora” som på grekiska betyder att plantera ett frö. Jag skapade en form som var någonstans mellan de här idéerna. Så den formen inkorporerar ju flera olika, universella idéer om födelse.

Du skriver en del också. Dikten ”Less” stack ut för mig. Det finns någonting relaterbart till orden: rootless, weightless, homeless. Kan du berätta om din poesi och hur det började. Hur använder du språket i relation till konsten?

— För mig så var det ett sätt att relatera till världen och förstå min egna existens. Och jag började ganska tidigt med ord och skrivandet. Jag föddes i Halmstad som är en småstad. När mina föräldrar kom dit i slutet av 70-talet var inte migrationen så stor i Sverige ännu, och jag försökte förstå mitt egna tillstånd och kände att jag behövde skriva ner det i ord. Jag visste inte att det jag ville skriva var poesi. Det har alltid varit så att jag har skrivit poesi och skapat konstverk på samma gång, de har alltid varit två parallella verksamheter. Det är inte bokstavligt utan för mig är det viktigt att skriva. Ibland behöver jag sätta ord på vissa delar av mina tankar, men i utställningarna finns inte orden längre utan konsten i sig själv blir ett språk, ett visuellt språk. Så man skulle kunna tänka sig att både är faktiskt att jobba med språk men på två väldigt olika sätt.


Installation, Becoming, på Bonniers Konsthall. Foto: Jean-Baptiste Béranger

På tal om språk, du talar ju väldigt många språk och har bott lite överallt. Hur är det att vara flerspråkig just när vi pratar om de här ämnena och att röra sig mellan olika kulturer och kontexter?

— Jag har alltid känt att språk gör att man blir en annan person nästan. Språk förvandlar också hur vi befinner oss i världen, hur vi förstår världen och hur vi ser på världen. Språk har ju en sådan styrka, att förvandla oss helt och hållet. Och det är som att gå in och ut från olika tillstånd, kroppsliga tillstånd också. Det är så naturligt för mig idag att jag nästan inte tänker på det. Ibland får man ju frågan om vilket språk man tänker på. Och jag tänker nog på flera olika språk på samma gång. Så det blir lite som att den här idén om lager kommer tillbaka igen, idén att jaget är uppbyggt av flera olika lager och att jag väl rör mig mellan de här olika lagren hela tiden.

Men just begreppet rotlöshet. Jag tror att det är ett ord som många med invandrarbakgrund känner igen sig i. Hur känner du själv när det kommer till just det ordet?

— Det är någonting som jag lite har känt i hela mitt liv, och som också har varit en stor inspiration för många av mina verk. Om man tänker på tyngdlöshet och rotlöshet så är det samma sak. Oftast har det varit så att när jag pratar om det här så ser folk det som något positivt. Alltså att de tänker, men Gud det vara helt otroligt att kunna flytta runt och känna till så många språk och befinna sig i sådana tillstånd där man bara kan vara hemma överallt och ingenstans på samma gång. Men det är inte någonting som är lätt, att känna sig rotlös är något som för väldigt mycket tyngd med sig. Så det är en sådan dubbelkänsla. Jag har kunnat leva ett väldigt rikt liv och jag har kunnat flytta runt, jag kan prata många språk och jag kan prata med många olika människor. Men sen finns det också en tyngd i att man känna att man inte tillhör någon plats. Det kan ju också vara väldigt svårt.

Tror du att det finns någon del av jaget eller ens identitet som faktiskt är stabil, fast och orörlig, som en sorts bas man kan stå på och där man inte flyter runt?

— Jag tror att de flesta människorna känner att de tillhör någon plats. Jag är son till exilpalestinier och pratar man om idén om nationer, så är det någonting som är väldigt oklart. Mina föräldrar är från Jerusalem och då är man redan född utanför den här idén av nationalstaten, den här idén av länder och nationer. Men jag tror att det är någonting som de flesta människor känner, att de tillhör någonstans. Vad jag försöker säga är att det är också helt okej. Vi som människor behöver tillhöra och känna att vi är hemma på något plan. Men för mig så har det aldrig varit så riktigt.

Ja, att inte ha den här grundläggande tillhörigheten, som en stat t.ex., det gör att man är annorlunda från alla andra och omvärlden. Det påverkar också känslan av tillhörighet och var man hör hemma någonstans.

— Ja, jag har ju en koppling till Palestina även om jag är född utanför Palestina. När jag kom till Sverige så ville mina föräldrar att jag skulle lära mig arabiska. Språket var det enda som de hade tagit med sig från Mellanöstern. Det är ju lätt att ta med sig. Det är många i min generation som faktiskt inte pratar arabiska längre. De förlorade språket. För mina föräldrar var det väldigt viktigt och jag tror att språket ger dig en speciell koppling till ditt kulturella arv. Jag har fortfarande stark koppling till Palestina, och halva min familj bor fortfarande i Jerusalem, och det är ju också en väldigt stark koppling.

Hur var det att växa upp i Halmstad då?

— På samma sätt som jag pratar om Palestina kan jag prata om Halmstad. Jag har jättefina minnen från staden och min barndom, men jag var ganska hungrig på kultur så jag kände att det inte riktigt var min plats. Jag kände mig out of context. Vi bodde i ett område som inte alls var centralt. Det var också mycket flyktingar som bodde i det här området. Det tycker jag inte var någonting negativt, men vi hade bara ett litet bibliotek och det fanns en liten bio som man kunde gå till ibland. Men det fanns ju inte mycket. Jag tror att det på ett sätt är bra också. När man kommer från en liten stad och litet sammanhang så är det ju så att man måste själv börja tänka och fundera och vara kreativ på andra sätt. Men jag behövde mycket mer och då flyttade jag till London när jag var väldigt ung, bara 17-18 år gammal. Jag bodde där i 10 år och det var ju helt motsatt, en jättestor kontrast. Det var viktiga år där man lärde sig så mycket om världen och där man försökte förstå vem man är.

Du har också bott i Frankrike väldigt länge. Känner du att du har fått skapa lite rötter där ?

— Jag tror jag har gjort lite rötter där efter 13 år. Jag vet inte om det är idén att man bor någonstans eller tiden som man spenderar där som gör att man känner att man hör hemma där. Jag tänker att det faktiskt mer är människorna som finns i ditt liv som avgör. Jag har jättegoda vänner i Paris och om jag har något hem eller rötter någonstans så är det de som är rötterna, och inte så mycket staden i sig själv. Men Paris är ju också en sådan central stad i världen, ett ställe man kan flyga till från överallt i världen. Som en gateway skulle man kunna säga. Eller en portal. Det är kanske därför som jag är här, för att det känns som att jag kan åka härifrån. Men det känns också som att jag är fransk idag. Jag är jordansk, palestinsk, svensk, fransk. Så det blir mycket nationaliteter.

För att bakom alla nationaliteter så är ju du också bara du. Är möjligt för de som lever i mellanförskap att någonsin kunna hitta ett riktigt hem?

— Jag tror det är relationellt. Jag tycker det är det som Glissant pekar på, för att man lämnar nationstillhörigheten bakom sig. Och så tänker man mer på hur vi existerar i världen och hur vi beror på varandra. Hur det lilla samhället och det stora samhället fungerar. Och hur vi alla är en viktig del av varandra. Jag säger inte att vi inte ska ha, eller känna, en tillhörighet till platser. Men jag tror att för mig så har det alltid varit så att hemmet är någonting som jag bär inom mig. Det är relationellt. Den här mångfalden av platser och människor har gjort mig till vem jag är. Det är kanske där som hemmet ligger någonstans.

Ava Rasolpour • 2023-12-06
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.