بەسەرهاتی کۆرۆنا لە مۆزەخانەدا ئەرشیف دەکرێن

Foto: Nordiska museet

مۆزەخانەی نۆردیک ئەزموونەکان و بیرەوەریەکانی کۆرۆنا لە خەڵک وەردەگرێت. ئێستا هەزاران چیرۆکی خەڵکی ئاسایی لە ئەرشیفی دیجیتاڵی مۆزەکەدا هەیە.

زۆربەی ئەو خەڵکانەی کە پێش سەدەی ٢١ لەدایک بوون نوسین بە قەڵەم و کاغەزیان ڕەنگە لە بیر بێت، بەڵام ئەو سەردەمە گۆڕاوە و وزۆرترین خەڵک ئێستا بەسەرهاتی خۆیان بە ئینترنێت و بە شێوەی دیجیتاڵی دەنوسن و بڵاوی دەکەنەوە. مۆزەخانەی نۆردیک بۆ چەندین دەیە، چیرۆك و وێنە تایبەتەکان کۆدەکاتەوە و ئەرشیڤیان دەکات. هەروەها مۆزەخانەکە ماوەی چەند ساڵێکە ئەرشیڤی دیجیتاڵی کراوەی هەیە (Minnen.se)کە چیرۆک و یادەوەریەکانی خەڵکی تێ دا کۆکراوەتەوە. بیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەم شتانە دەکرێت لە لایەن نەوەکانی داهاتوو بخوێندرێتەوە.

– ساڵانی پێشوو مۆزەکە کتێب و نوسینەکانی خەڵکی بە دەست وەردەگرت و دواتر ئەوانەی دەشاردرانەوە له‌ ناو  ئەرشیڤ  دا، بەڵام ئێستا ئەو شتانەی کە بۆمان دێن لە لایەن خەڵکەوە لە سەر ئینترنێت بڵاو دەکرێنەوە و هەموو کەس دەتوانێ بیان بینێ ،”یورگین لۆڤین فێڵت”(Jörgen Löwenfeldt)  وا دڵێت کە بۆ خۆی یەکێک لەو کەسانەیە کە لەمۆزەخانەکە کار دەکات و چیرۆک وبەسەرهاتەکانی خەڵک وەردەگرێ.

لە ماڵپەڕی مۆزەخانەکە هەموو کەسێک دەتوانی نوسین و وێنە تایبەتەکانی خۆی دابنێ، ماڵپەڕەکە بە هەزاران چیرۆکی خەڵکی کۆکردۆتەوە وهەموو جۆرە بابەتێکی تێ دایە وەک بزوتنەوەی #metoo و  #knytblusوهەروەها بەسەرهاتی کۆچ کردنی خه‌ڵك بۆ هەندەران.

– باوەڕ ناکەم لە مێژووی مۆدێڕنی سوید دا هیچ شتێک بەو شێوە گەورە و فراوانەی وه‌ك کۆڕۆنا (covid-19) بە سەر سوید هاتبێت، یورگین لۆڤین فێڵت ده‌ڵێت.

–ئێمە دەمان هەویست ئەو گۆڕانە كه‌ لە ژیانی خەڵک دا ڕووی دا پاشەکەت و خەزن بکەیین، یۆرگێن لۆڤین فێڵت دەڵێت: تا ئێستا ٣٥٠٠ بەسەرهاتی کۆڕۆنامان وەرگرتوە٫ نۆروێژیش بە هەمان شێوە ئەو چیرۆکانەی کۆکردۆتەوە بەڵام ئەوان نیوەی ئەوەی ئێمەیان وەرنەگرتوە.

هەروەها ماڵپەڕەکە نەخشەیەکی دیجیتاڵی هەیە کە نیشاندەدا ئەو خەڵکانەی بەسەرهاتی خۆیان ناردوە بۆ مۆزەخانەکە لە کوێ دەژین.

– ئەوەندە بەسەرهاتی سەیروجیاوازمان بۆهاتوە کە گوتمان باشترە بە شێوەیەکی جوان پێشکەشی بکەیین، بۆیە ئەو نەخشە دیجیتاڵەمان درووست کرد.نەخشەکە زۆر بە ئاسانی ئەو هەموو دەنگانەی خەڵک دیاریدەکات، کە تەماشای نەخشەکە دەکەی دەبینی کە زۆر خەڵک بەسەرهاتی هاوشێوەی خۆتیان هەیە، بۆ من زۆر شتێکی خۆش بو کە توانیم  چیرۆک و بەسەرهاتی خەڵکی دیکە بخوێنمەوە، بە ڕاستی وەک ئەوە وایە کە یادداشتی ڕۆژانەی خەڵک بخوێنیەوە، یورگین لۆڤین فێڵت دەڵێت.

مۆزەکە توانیویەتی بەسەرهات و وێنەی خەڵکێکی زۆر کۆبکاتەوە لە تەمەنی ٨ ساڵی تا ٨٠ ساڵی تێدایه‌، بەڵام هەرواش هندێک خەڵک هەیە کە چیرۆکەکانیان بە زەحمەت وەدەگیرێ.

– ئەو بەسەرهاتانەمان کەمتر بۆ دێن لە لایەن پیران و بە ساڵاچوان و هەروەها نەوانەی دەستیان بە میدیا و ئینترنێت ڕاناگات بۆ نمونە وه‌ك گەڕەکی ” ڕینکەبی” ستۆکهۆڵم ، كه‌ زۆر كه‌س نه‌خۆش كه‌وتوون له‌ كۆرۆنا. بەڵام خۆشیەکە لەوە دایە کە خەڵک حەز دەکەن بەسەرهاتی ژیانی خۆیان بگێڕنەوەو، زۆرتریش بەشداری دەکەن کە شوێنێک هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەسەرهاتەکانیان بگێڕنەوە.

Ava Rasolpour • 2021-03-09
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.