”تکایە بابە، جلی کوردی نا”

پێش ئاهەنگی ساڵی نوێ لەگەڵ هاوکارەکانی دا هەوڵ دەدات دووبارە پەیوەندی بە میراتێکی کولتووری بکات کە بە هێواشی لە دەستی چووە٫ لە نێوان جلوبەرگی فۆلکلۆر و قسەی خۆشەویستی و تاوانباری نەوەکاندا، زانیار ئادەمی باس لە بێدەنگترین لەدەستدانی دەربەدەری دەکات: زمانی دایک.

سفرەی ساڵی نوێ ئامادە کراوە، خواردنەکان ئامادەن، مەنجەڵە چێشتەکە  دەکوڵێت، نانی شیرین لەسەرمێزەکە دانراوە و جلە کوردیەکانم لە ژووری تەکنیک شاردۆتەوە. بە نابەدڵی ڕازیم بووم شەوێکی کوردی بۆ هاوکارەکانم ڕێکبخەم بە بۆنەی نەورۆز ـ ساڵی نوێی کوردی. ئێستا دەبێت نوێنەرایەتی کوردستان بکەم، کولتوور و زمانەکەم بناسێنم، ببمە پەیام هێنەری نەریتەکانی چەند نەوە. لەماڵەوە ڕاهێنانم کردوە لە چێشت لێنان، دایکم ڕێنمایی کردووم و یارمەتیی دام بۆ کڕینی ئەو حەوت شتەی پێویستە بۆ نەورۆز، بەڵام ناتوانم هەستی ئەوە لە خۆم دوور بخەمەوە کە خۆم وەک کەسێک پیشان دەدەم کە کولتوورێکی هەڵگرتووە کە من هێواش هێواش لە هەردەیەیەک دا لە سوید لەدەستم چووە. شانەکانم قورس بوون بە میراتی دایکان و پیرەژنانی پێشخۆم. دایکم و باوکم ئێستا پیر بوون، لەم چەند ساڵەی دواییدا هێزیان نەماوە جەژنی نەورۆز بگرن دەزانم نەریت و کولتوور لەگەڵ ئەواندا دەمرێت. ئەوان هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی میراتێکم پێ ببەخشن کە من پشتگوێم خستووە.

دوو ساڵ پێشتر لە ڕۆم دوو کوڕی هەرزەکار لە بەرامبەرم دانیشتبوون، هەر یەکەیان پیتزایەکی لەبەردەمە لەسەر حەردەکە دانیشتبون. لەو کاتەدا ئەو پرسیارەم بۆ هاتە پێش کە زۆر لێیدەترسام: «بۆچی فێری زمانی کوردیت نەکردین، باوکە؟»
دەزانم شتێکی بێمانایە کەئەوان تاوانبار بکەم کە لە منداڵیدا ئەو کارەیان نەکردوە بەڵام هێشتا بیری یەکەم نامەیان دەکەمەوە بۆ منیان نوسیبوو بە پیتی خوا و خێچ وەک منداڵێکی تەمەن ٦ساڵان لەسەر پارچە کاغەزێک نووسراوە وەک ناڕەزایەتییەکی نووسراوی بێدەنگ دوای قسەیەکی دەنگی بەرز. «تکایە بابە، جلی کوردی نا.»
من کە چومەوە  کوردستان جلی کوردی جوانم بۆیان کڕیبوو. دەمانویست جەژنی نەورۆز بگرین ومنیش دەمویست کوردبوونم پیشان بدەم، بەڵام کوڕەکانم ڕازی نەبوون ببنە بەشێک لەشانۆکەی من. ئەو پارچە کاغەزە بەو پیتە ناسکانەوە بووە دەستپێکی کۆتایی. کاتێک کوڕەکەم تەمەنی بوو بە حەوت ساڵ و بڕیاری دا لە تیمی تۆپی پێی کوردی «نەورۆز» دەربچێت، ئەوتیمەی من ڕاهێنەری بووم، دوا کۆڵەکەی ئەو بینایە لاوازەی کوردی کەوت. پڕۆژەی «کوردیکردن»ی کوڕەکان کۆتایی هات.


Bild: författarens privata foto

کاتێک لە ناو شار و شەقامەکان کوردان دەبینم، چەند وشەیەکی کوردی تێکەڵ دەکەم، بەڵام فەرهەنگی بچووکی منداڵانە زۆر نا خایەنێت کە ئاشکرا دەبم و بێ وەڵام دەمێنمەوە بەرامبەرئەو پرسیارەی زۆرجار دواتر دێت: بۆچی لەگەڵ منداڵەکانت بە کوردی قسە ناکەیت؟ دەزانم چی چاوەڕێم دەکات؛ وتارێکی توند دەربارەی زمانە زوڵم لێکراوەکەمان و بەرپرسیارێتی زیندووڕاگرتنی، و ئەو هەستەی تاوان کە من ئازادم کە بە زمانەکەی خۆم قسە بکەم بەڵام نایکەم هەست بە شەرمەزاری دەکەم و دەزانم حەقیانە، بەڵام هێشتا ناتوانم بە کوردی لەگەڵ منداڵەکانم قسە بکەم.

من لە خێزانێکی سیاسی هاتووم کە ئامادە بوون گیانی خۆیان بدەن  لە پێناو مافەکانیان، خێزانێک کە لە دەست چەوساندنەوە هەڵاتون، خزمیان کوژراون و زیندانی کراون تەنها لەبەرکورد بوون. من کە عاشقی زمان و وشەم، چۆن لە ئەرکێکی بەم سادەیە  شکستم هێنا؟ سروودی نیشتیمانی کورد هێرش دەکاتە سەرم. «کەس نەڵێت کورد مردووە، کورد زیندووە.» بەڵام من زمانەکەمانم کوشتووە و منداڵەکانم لە میراتی کوردییان بێبەش کردووە. چی خیانەتێکە.

دەبوو بە کەوچک وەک خۆراک زمانی دایکم دەرخواردی  منداڵەکان دابا، ئەوان توانای خواردنی پاروی گەورەیان نەبوو، بەڵام دەکرا وەک پێشخواردنێکی سادە یان شیرینییەکی پڕ شەکردەرخواردیان بدەم، دەبوو لە وە تێبگەم لەو سەرسوڕمانەی کە لە چاوەکانیان دا بوو، بە ئازاری تێنەگەیشتن، کاتێک من پێداگریم دەکرد. دەبوو خۆم بگونجێنم لە گەڵ ئەو وەڵامە بێدەنگە یان ئەو وەڵامە سویدیە، جیناتیک بەس نییە، هیچ ڕەگێکی زمانی  نییە وشە بگوازێتەوە. من بەزەحمەت وشەسازیی ئەوانم پڕ دەکردەوە کە ئێستا بە بەتاڵی دەنگ دەداتەوە. تەنها شتێک ماوەتەوە وشەکانی خۆشەویستیمە؛ گیانەکەم، بە قوربانت بم، دڵەکەم. چاوەکەم، خۆشەویستم، بۆ تۆ دەمرم، ئەوانە ئەو وشانن کە وەک بارانی لەسەرەخۆ بەردەوام بەسەریاندا باریوە.

من دەمەوێت هەموو ئەو شتە جوانانەی کوردستان بدەم بە منداڵەکان، بەڵام هەست دەکەم درۆیە ئەگەر ئەو شتە ترسناکەکان باس نەکەم. ژیانم لە کوردستان زۆرجار جوان نەبوو، ژیانێکی تاریک بوو پڕ بو لە مەترسی شەڕ و هەڵاتن. کوردستان خاکی خوێنە، جەستەی ئازار و زەبرو زەنگە هەموو ئەو شتانەی هەوڵم داوە منداڵەکانم لێیان بپارێزم، خۆیان بە مروری زەمان تێدەگەن برینەکانم بە کوردی قسە دەکەن، ئارامییەکەم بە سویدییە. دەنگی بۆمبەکان زمانەکەمیان بێ دەنگ کرد. ئەو گومان و بێ متمایەیەش  لەگەڵم هات بۆ سوید. ئەو دەوڵەتانەی هەوڵیان دا گەلەکەم لەناو بەرن، لە زمانەکەم دا سەرکەوتوو بون. تێدەگەم کە منیش بە شێوەیەک وەک ستەمکاران زمانی کوردیم سووک کردووە. منداڵەکان زمانەکە بۆ چی بەکار دێنن. منداڵەکان هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ کەسوکارە کوردەکانیان نییە
دایکم و باوکم لەگەڵیان بەسویدی قسە دەکەن. ئەوان تەنها وەک گەشتیار دەچنەوە کوردستان. ئەگەر زمانی ئیسپانی یان هەر زمانێکی جیهانی تر بووایە، لانیکەم سوودیان لێوەردەگرت.


Bild: Rebaz Geo, Pexels.com

کاتێک دووبارە بۆمبەکان بەسەر ئێراندا دەبارن، ئەمجارە ئیسرائیلی و ئەمەریکی، هیوایەک بۆ ئازادی و گەڕانەوە زیندوو دەبێتەوە. بەڵام دەزانم کە گەڕانەوە خەونێکی دووبارەیە کە هەرگیز بەدی نایەت. چوار دەیە هێواش هێواش خێزانە کوردیەکەی منی کاڵ کردووەتەوە، زیاتر و زیاتر سڕیوەتەوە  تەنها لە ناو دڵ دا ماوە ، لەدەرەوەدا هێشتا کوردم، بەڵام لە ناخدا بوومەتە سویدی. حەوت ساڵە نەچوومەتە کوردستان. کاتێک هەستەکانم کەمتر بۆن و تام و زمان و خەڵک و هەوا هەست پێدەکەن، تەنها بەبیرەوەرییەکانم دەژیم. بەبێ بیرەوەریی نوێ، هەموو شت دەبێتە دووبارەبوونەوە؛ هەمان دیمەن لە فیلمێک دا کە زۆر جار بینیومە و ئیتر تێر بووم. تراژیدیایەکی نوستالۆژیە کە ئیترناتوانم بگەڕێمەوە بۆی.
سویدی هەموو شوێنێکی گرتووە، ناتوانم بەرگری بکەم یان یارمەتیی زمانی کوردی بدەم پاکیی خۆی بپارێزێت. کات مێژووی کوردی من دەکاتە چیرۆکێکی کۆن کە ڕەنگە دوای مردنم بمێنێتەوە. ڕەنگە دواتر نەوەکانم باس لە من بکەن وەک دوا کوردی خێزانەکەمان، ئەوەی یەکەمجار هات بۆ سوید. ئەوەی سەدان ساڵ ڕەگی کوردی بڕی. ئەوەی دارە کۆنە کوردییەکەی بەڕەگە ئازار دراوەکانەوە هەڵکەند و دارێکی نوێی خێزانی لە خاکی سوید چاند.

هاوکارەکانم لە دەوری مێزی نانخواردن دانیشتوون و من بە دەنگی بەرز ئەو چیرۆکانەیان بۆدەگێڕمەوە کە وەک یارییەکی ڕاستەقینە و جدی بە گوێم گەیشتوون، یارییەک کە دڵنیا نیم باش بیستبێتم. چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر دەگێڕمەوە، ئەوەی پاشای مارلەسەرشانی کوشت و ئاگری سەرکەوتنی کردەوە. ئەو حەوت شتە پیشان دەدەم کە بە پیتی «س» دەست پێدەکەن، بەیارمەتیی ئەو پارچە کاغەزەی لەژێر مێزەکە شاردوومەتەوە، لە ترسی ئەوەی تێکەڵیان بکەم. کاتێک نانخواردن تەواو دەبێت، بە هێواشی دەچمە ژووری تەکنیک، ئەو شوێنەی جلەکوردیەکانم چاوەڕێم دەکەن. بە ناشیرینی پانتۆڵە پانە کوردیەکە لە پێ دەکەم و پشتێنە ڕەشەکەلە دەوری ناوقەدم دەئاڵێنم و چاکەتەکە دادەخەم. بەو پارچەی بچووکی مووروی  پڕ لەپولکەوە دێمە دەرەوە و گۆرانییەکی BIJI دادەنێم کە بە دەنگی بەرز لە بڵندگۆکانەوە دەردەچێت. هاوکارەکانم دەستیان لەگەڵ مندا گرتووە و فێری هەڵپەڕکێیان  دەکەم  چەپ، ڕاست، چەپ، ڕاست. دڵەڕاوکێ نامێنێت، لەگەڵ موزیکی سویدی کوردی سەرخۆشییەک دێت ومن بە تەنیایی هەڵدەپەڕم بە پێکەنین و خۆشحاڵی لەناو هاوار و چەپڵەلێدانی هاوکارەکانم دا. چەپ، ڕاست، چەپ، ڕاست. شەوی دواتر، سێ هەزار گەنجی کورد بە هەمان گۆرانی لە کۆنسێرتی نەورۆزی BIJI هەڵدەپەڕن. من سەرپەرشتی هەڵپەڕکێ دەکەم بە پشتێنەپوڵەکەدارەکەوە سەیر دەکەم هەزاران دارە سویدی-کوردی نوێ چاندراو کە بە هێواشی دەجوڵێن و هاوار دەکەن: «کەس نەڵێت کورد مردووە، کورد زیندووە.»

———————
هونەرمەندی کورد لە سوێد BIJI:

زانیار ئادەمی • 2026-06-04
زانیار ئادەمی نووسەرە، وانەبێژ و هەروەها دەرهێنەری فیلمە


”Snela pappa, inte kurdiska kleder.”

Inför nyårsfirandet försöker han återta ett kulturarv som glidit honom ur händerna. Mellan folkdräkt, kärleksord och skuldkänslor berättar Zanyar Adami om exilens tystaste förlust: modersmålet.

Nyårsbordet är uppdukat, grytan puttrar, sötebrödet står framställt och min folkdräkt är gömd i teknikrummet. Jag har motvilligt gått med på att ordna en kurdisk afton för mina kollegor i samband med Newroz – det kurdiska nyåret. Nu ska jag representera Kurdistan, föra vidare min kultur och mitt språk, bli en förmedlare av generationers traditioner.

Jag har övat på matlagningen hemma, min mamma har instruerat mig, hjälpt mig att inhandla de sju ingredienserna som hör till Newroz. Men jag kan inte skaka av mig känslan av att jag låtsas bära en kultur som jag sakta förlorat för varje decennium i Sverige. Mina axlar är tyngda av mina förmödrars arv. Mina föräldrar är gamla nu, de senaste åren har de inte orkat ordna med Newroz. Jag vet att traditionerna och kulturen dör 
med dem. De har gjort sitt för att ge mig ett arv som jag har slarvat bort.

Två år tidigare i Rom. Mina två tonårssöner sitter mitt emot mig med varsin pizza på en piazza. Då kommer frågan jag bävat inför: ”Varför har du inte lärt oss kurdiska, pappa?”
Jag vet att det är ihåligt att skylla på deras motstånd som barn men påminner ändå om deras allra första brev till mig, skrivet med en 6-årings snirkliga, skakiga bokstäver på en lapp som en tyst skriftlig protest efter en högljudd muntlig. ”Snela papa, inte kurdiska kleder.”


Jag hade varit i Kurdistan och köpt fina folkdräkter till dem. Vi skulle fira Newroz och nu skulle jag minsann flexa min kurdiskhet, men sönerna vägrade vara rekvisita i mitt poserande. Lappen med de sköra bokstäverna blev början på slutet. När min son fyllde sju och bestämde sig för att sluta i det kurdiska fotbollslaget Newroz, som jag var tränare för, föll den sista pelaren på det bräckliga kurdiska bygget. Projektet att kurdifiera sönerna var över.


Zanyar Adami med sin far. Bild: privat.

När jag möter kurder på stan slänger jag in några kurdiska ord men barnens minimala ordförråd räcker inte länge innan jag blir avslöjad. Jag står svarslös inför frågan som så ofta följer: Varför pratar du inte kurdiska med dina barn? Jag vet vad som väntar, ett brandtal om vårt förtryckta språk och ansvaret att hålla det vid liv, skulden över att jag som är fri att tala vårt språk inte gör det.

Jag känner hur skammen kröker min rygg, jag vet att de har rätt och ändå kan jag inte förmå mig att börja tala kurdiska med barnen.
Jag som kommer från en djupt politisk familj som varit beredd att dö för våra rättigheter, som flytt undan förföljelse, som har släktingar mördade och fängslade för att de är kurder. Jag som dyrkar ordkonsten och är en språknörd, hur kan jag misslyckas med en sådan enkel uppgift? Den kurdiska nationalsången förföljer mig. ”Ingen får säga att kurder är döda, kurder lever.” Men jag har dödat vårt språk och förvägrat mina barn deras kurdiska arv. Vilket svek.


Jag skulle ha teskedsmatat barnen med mitt modersmål, de orkade inte hela måltider, men som en enkel förrätt eller sockerstinn efterrätt. Jag skulle inte ha låtit mig nedslås av deras förvirrade uppsyn, frustration över att inte förstå, ilskan när jag insisterade. Jag skulle ha funnit mig i det stumma eller svenska gensvaret. Genetiken räcker inte, det finns inga språkådror som pumpar ord. Jag skulle mödosamt ha fyllt på deras ordförråd som nu ekar tomt. Det enda som förblir är mina kärleksord; gianakam, ba qorbant bm, dlakam. Mitt hjärta, min kära, jag dör för dig. Betygelser som duggat tätt, lätt som duggregn på deras hud.

Jag vill ge barnen allt det vackra med Kurdistan men det känns som en lögn att utelämna det fruktansvärda. Min tid i Kurdistan var sällan vacker, det var en dyster tillvaro kantad av krigets fasor och flyktens frenesi. Kurdistan är blodjord, det är smärtkropp, det är traumatankar. Allt det jag försökt skydda mina barn ifrån nästlar sig in i språket. Såren i mig talar kurdiska, tryggheten svenska. Bombernas dån tystade mitt språk. Paranoian följde med på planet till Sverige. Regimerna som försökt förinta mitt folk har lyckats med mitt språk. Jag inser att jag nedvärderat kurdiskan så som förtryckarna har gjort. Vad ska barnen med språket till? De har ingen kontakt med sina kurdiska släktingar. Mina föräldrar pratar svenska med dem. De kommer inte annat än turista i Kurdistan. Om det hade varit spanska eller något annat världsspråk hade de åtminstone haft nytta av det.


Bild: Rebaz Geo, Pexels.com

När bomberna återigen faller över Iran, denna gång israeliska och amerikanska, väcks ett hopp om frihet och återvändo. Men jag vet att återvändandet är en återkommande dagdröm som aldrig kommer att infrias. Fyra decennier har långsamt suddat ut mina kurdiska konturer, raderat allt till bara en kärna i hjärtat. Synligt är jag fortfarande kurdisk men sinnligt är jag försvenskad. Det var sju år sedan jag var i Kurdistan. Med sinnen som sällan förnimmer dofter, smaker, språk, människor, atmosfärer är jag utlämnad till mina minnen.

Utan nya minnen blir det rundgång, samma scener i en film jag sett och för länge sedan är mätt på. En nostalgisk tragedi jag inte orkar återbesöka.
 Det svenska har infiltrerat varje vrå, jag kan inte värja mig eller förmå kurdiskan att bevara sin klarhet. Tiden förvisar min kurdiska historia till en gammal saga som eventuellt överlever min död. Kanske kommer barnbarnen att berätta om mig som den sista kurden i vår släkt, han som kom som den första till Sverige. Han som bröt sekler av fullbordade kurdiska årsringar. Han som ryckte upp det gamla kurdiska trädet med värkande rötter och planterade ett nytt släktträd på svensk mark.

Kollegorna sitter runt middagsbordet och jag berättar högröstat det som viskats till mig som i en allvarsam lek, där jag inte är säker på att jag hört rätt. Jag berättar sagan om smeden Kawa som dräpte kungen med ormar på sina axlar och tände en segereld. Pekar ut de sju ingredienserna som börjar på ”s” med hjälp av fusklappen jag gömt under bordet, osäker på om jag förväxlat dem. När middagen är avklarad smyger jag in i teknikrummet där min kurdiska folkdräkt väntar.

Jag knyter fumligt banden på de pösiga byxorna, virar den svarta sjalen runt midjan och knäpper kavajen. Jag går ut med den lilla purpurfärgade paljettduken i handen och sätter på en danslåt av BIJI som dundrar fram genom högtalarna. Kollegorna håller hand med mig och jag lär dem halparke; vänster höger, vänster höger. Osäkerheten skingras till den svenskkurdiska musiken, ett rus tar över och jag solodansar med ett lyckoleende på läpparna omringad av jublande kollegor. Vänster, höger, vänster, höger. Nästföljande kväll är det tre tusen unga kurder som dansar till samma låt på BIJI:s Newrozkonsert. Jag leder dansen med min paljettsjal och blickar ut över tusentals nyplanterade svenskkurdiska träd som svävar fram och ropar ”Ingen får säga att kurder är döda. Kurder lever.”

———————
Svensk-kurdiska artisten BIJI:

Zanyar Adami • 2026-06-04
Zanyar Adami är författare, föreläsare och filmregissör.