مەهسا ئەمینی نەمرد تەنیا لەبەر ئەوەی ژن بوو

Illustration: Shad K

کۆچی دوایی «مەهسا ئەمینی» وای لە خەڵکی ئێران کرد کە بڕژێنە سەر شەقامەکان. ئەو کوژرا نەک تەنها لەبەر ئەوەی ژن بوو،بەڵکوو هۆکاری تریشی هەبوو.

ئاڤا ڕەسوڵپوور لە گۆڤاری’Lyktan’ باس لە خۆپیشاندانەکان و ڕۆڵی مامەڵەکردنی ڕژێمی ئێران لەگەڵ کورد و کەمینەکانی دیکەدەکات.

خۆپیشاندانەکانی ئێران دەنگدانەوەێکی زۆری هەبوو لە هەموو گۆشە و کەناری جیهان. میدیا گەورەکانی جیهان سەرنجیان ڕاکێشایە سەرکووژرانی مەهسا ئەمینی و نارەزایەتیەکانی خۆپیشاندەران دژی ڕژێمی تۆتالیتاری ئێران.      

دنیای دەرەوە باس لە ڕاپەڕینێکی فێمینیستی دەکات و تێکۆشانی ژنان، کە زۆر جار لە دوورەوە و لە ڕوانگەی ڕۆژئاواییەوە چاودێری دەکرێت. زۆر کەم لەسەر پرسی ژنبوون لە ئێران نووسراوە و بە تایبەتی ژنی کورد لە ئێران.

مەهسا ئەمینی کە ناوی ڕاستەقینەی «ژیبا ئەمینی» یەکێکە لەو کوردانەی کە هەڵگری دوو ناو و ناسنامەیە لە ئێران: ناوێکی فارسی بۆ دەوڵەت و هەروەها ناوێکی کوردی کە لەلایەن بنەماڵەوە بەکاردێت. ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە زۆر ناوی کوردی قەدەغەن لە ئێران. ناوی ژینا بە کوردی بە واتایژیاندێت. هەندێک کورد ناوی تایبەت دەدەن بە منداڵەکانیان وەکووخەباتوسەرکەوتیانبەرخۆدانبەڵام هەندێک جار کە ناوەکە دەنگ یا مانا کوردی هەبێت بەسە بۆ ئەوەی بەو ناوا ناسنامەت پێ نەدەن. کاتێک هەموو ئوشتانە کە مێژوو و ناسنامەی تۆ دیاری دەکەن، بە تەواوی دەسڕێنەوە، زمانەکەت دەبێتە تاکە هۆکاری مانەوە بۆ بەرگری و مانەوە لەناسنامەی خۆت. بۆیە ناوی ژینا زۆر گرینگە کاتێک باس لە زۆرداری و قەدەغەکردنی ئێران دەکەین.

لە دەسپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی ١٩٧٩ەوە زمانی کوردی بەشێوەی نووسین و وانەگووتنەوە لە قووتابخانە و زانکۆکان قەدەغەکراوە. هەموو منداڵانی ئێران بە بێ ڕەچاوکردنی نەژادی ناچارن لە قوتابخانە فێری زمانی فارسی بن و لە هەموو ده‌ستگاگشتیەکاندا بە درێژایی ژیانیان بەکاری بهێنن. نووسەران، شاعیران، ڕۆژنامەنووسان و ئەو مامۆستایانەی کە هەوڵ دەدەن بە زمانیکوردی بنووسن و وانەی زمانی کوردی بڵێنەوە دەستبەسەر دەکرێن یان بێ سەر و شوێن دەکرێن، و زۆر جار لە سێدارە دەدرێن.          

زۆر کەس ژینا ئەمینی وەک یەکێک لە ڕیزی هەموو ژنانی ئێرانی کە بە دەستی ڕژێمی ئێران کووژراون دەبینن، بەڵام لە ڕاستیدا ژینا یەکێکە لەو ژنانەی کوردە کە بە ئەنقەست لە ناویان بردوە، چونکە هەم ژن و هەم کوردیش بوو.

Illustration: Shad K

ئاستی هەڵاواردن و چەوساندنەوە هەیە کە پێویستە باس بکرێ بۆ ئەوەی وێنەیەکی ورد و ڕوون بەدەست بهێنرێت، و هەروەها بۆ ئەوەی کە ئەو کێشە سیستمیاتیە کە لە پشتی کووژرانی ئەو گەنجانەوەیە نەشاردرێتەوە. گرنگ ئەوەیە کە ئەو شتانە باس بکرێن کە قووڵترە لە مەسەلەی ژن بوون، وەکوو نەژادی، ڕەنگی پێست، کلاس، هاورەگەزخوازی و ئینتیمای ئایینی و سەدان شتی تر کە دەبنە هۆی ئازاردانی ئەو خەڵکانا.

لە کەیسی ژینا ڕەگەزەکەی هۆکارێکی گەورە بوو بۆ کوشتنی بێ بەزەییانە. کوشتنی کورد وا دیارە ئاسانە لای ئەوان کە پێیان وایەکورد بێ دەوڵەت و بێ ناسنامەن. یەکێکی تر لە بانگەشە بەناوبانگەکانی ئێران ئەوەیە کەکوردیش ئێرانین“. لە تورکیا دەوڵەت بەئاشکرا بە کورد دەڵێنتورکی شاخی، بۆ ناشیرینکردنی کوردان و سڕینەوەی ناسنامەیان. هەر لەبەر ئەوەش پرسی نەتەوەیبوون بۆ زۆربەی کوردەکان، لە چەندین وەڵات بە تایبەتی ئێران، شتێکی ناسروشتیە. کوردەکان هەرگیز خۆیان بە هاوڵاتی ئەو وەڵاتانە نەزانیوە چوونکە ئەوان لە لایێک کوردەکان بە ئی خۆیان دەبینن بەڵام لە لایەکی ترەوە دەیانچەوسێنوە و جیاکاریان لەگەڵ دەکەن.

ئێران نەک تەنیا کێشەی مافەکانی ئافرەتی هەیە بەڵکوو کێشەی مافی مرۆڤی هەیە. وەک زۆرێک لەم دەوڵەتە تازە دامەزراوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران وەڵاتێکی گەورەی فرەنەتەوە و فرەزمانە کە ئایین و گرووپە جیاوازەکانی خەڵک تێیدا بوونیان هەیە. ئەگەر هەموو ئەم گروپانە بتوانن لەسەر زاراوەی یەکسان و بە هەمان ماف بژین دەکرا باس لە نەتەوەیەکی مۆدێرن و فرە کەلتووری بکەین کە خەڵکەکەی بە هارمۆنی و یەکسانی دەژین، بەڵام ئەوە ڕاست نییە و زەحمەتە هەرگیز بتوانێت بەو شێوەیە بێت، چۆنهەندێک گرووپ لە لایەن حکومەت و خەڵکانی ترەوە دژایەتی و جیاکاریان ڵەگەڵ دەکرێت.

کورد تاکە گروپی کەمینە نیە کە لەئێراندا جیاکاری ڵەگەڵ کراوە، بەڵام یەکێک لەو خەڵکانەیە لە ئێران کە زۆرترین ئازار دەچێژێت. نیوەی زیندانیانی سیاسی و ئەوانەی ئەمڕۆ چاوەڕوانی سزای لەسێدارەدانن کوردن. کورد کە خۆیان تەنیا ١٠٪ ی دانیشتوانی ئێرانن. ئێستاش لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا زۆربەی ئەو کووژزاوانەی کە بڵاو دەکرێنەوە، بەزۆری لە ناوچە کوردنشینەکانەوەن.

Illustration: Shad K

زۆربەی خەڵک قسە لەسەر ڕاپەڕینێکی فێمینیستی لە ئێران دەکەن، کە بۆ یەکەم جار لەو بەشەی جیهان دەبینرێت، و لەو ڕێگەیەوەجارێکی دیکە خەباتی ژنانی کورد دەشاردرێتەوە. شۆڕشی ژنی کورد کە دەیان ساڵە هەبووە؛ خەباتێکی فێمینیستە کە لە ١٩٨٠کان دەستی پێ کرد بە دروشمەکانی: ژن، ژیان، ئازادی. هەر ئەو وەشانە کە ئەمڕۆ ژنانی دیکەی ئێرانیش بەکاری دێنن و بووە بەدروشمی سەرەکی لە خۆپێشاندانەکاندا.

ئەو ڕاپەڕینانەی لە ئێران دەیبینین لە شار و پارێزگاکانی کوردستان دەستیان پێکردوە. کورد خاوەنی بەرخۆدانێکی کۆنە و بەدرێژای مێژوو خەبات و شەڕی کردوە.هەرچەند کوردەکان فێری شەڕ و ئازارن، زۆر ماندوون لەوە. کوردیش ئاواتیان ئەوەیە وەک هەرکەسێکی تر بەئاشتی بژین، بەڵام ناچارن شەڕ بکەن چوونکە پێویستییەکە بۆ ژین و مانەوە.

خەباتی ژنانی کورد بۆ یەکسانی و ئازادی تەنیا خەباتێک نییە لە ئێران. ماوەیەکی زۆرە شەڕ دژی ئەم دەوڵەتانە و توندڕەوەئایینیانەی، دژ بە ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی تورکیا و عێراق و سوریا شەڕیان کردووە. هەروەها لە دژی ڕەوتە توندڕەوەکانی وەک داعش دەستی پێکردوە. خەباتێکە کە بەردەوام و بێکۆتایە.

ژینا سیمبولی هەموو ئازادیخوازانە، بۆهەموو ژنانی ئێران و دەرەوە. بەڵام کاتێک، میدیاکانی ڕۆژئاوای و چەندینی تر، کورد بونی ژینا دسڕنەوە، وەکوو کەسایەتی ژینا بە تەواوی بفەوتێنن. ئەگەر خەڵکی ئێران بیانەوێت ڕێزی لێ بگرن ئەوان دەبێت بوێرن وێنەگەورەکەی پشت کێشەکانی ئێران ببینن. خەڵکە کەمینەکان لە ئێران دەکوژرێن و دەچەوسێندرێنەوە چونکە کەمینەن و ناگونجێن لەگەڵ فارسی ناوەندی دا. کەمینەکان لە ئێران شایستەی ئەوەن مافەکانیان هەبێت و ڕێگە بە دەربڕین و پێناسەکردنی ناسنامەی خۆیان بدرێت، بە بێ زۆر لێکردن و چەوسانەوە.هەروەها دروشمی دووڕوویی وەکئێمە هەموومان ئێرانینویەک میللەت و وەڵاتینڕاست نین، چونکە ڕەگەزپەرستی دژ بە کورد نەک هەر لە لای ڕژێمەوە دەبیندرێت بەڵکو لە لای خەڵکی ئاساییشەوە. هەندێک لەکەمینەکان جیا دەکرێنەوە، دەچەوسێنرێنەوە، زیندانی دەکرێن یان دەکوژرێن، هەر لەبەر ئەوەی ئەوان فارس نین. ژینا و ئەو هەمووکچە کوردەکانی پێش ئەو کە لە سێدارە دراون بەڵگەن بۆ ئەو جیاکاریە.

ڕزگاربوونی ژنان لەو سیستمە چەوسێنەرانە لە ئەستۆی هەموو ژنان دایە. هیچ ستەمکارێک ئازادیت پێشکەش ناکات. ئەوە خودیژنانن کە دەبێت داوای مافی خۆیان بکەن و شەڕی بۆ بکەن. کەواتە ئەوەی لە ئێران دەیبینین پێشکەوتنێکی سروشتی و حەتمییە. خەڵکانی ئێران لە مێژە سەیری ئەو ئازادییانە دەکەن کە خەڵکانی جیهانی دەرەوە لێی بەههرەمەندن، و دەیانهەوێت وەک ئەوان بەئازادی و یەکسانی بژین.

هیچ کەس و گروپێک لە ئێران پارێزراو نییە، هەر کەس و بە شێوەیەک لە لایەن ڕژێمی توندڕەو و دەمارگیرەوە بەستراوەتەوە. بەڵامئاستی جیاوازی و چەوساندنەوە لە ئێراندا هەیە، بۆیە زۆر گرنگە باس لە ناسنامەی ڕاستەقینەی ژینا و ڕەگەزەکەی بکرێت. ژینا تەنیا کچێکی ئێرانی نییە. کچێکی کورد بوو بە کلتووری نەتەوەی و چیرۆکێکی ژیانی خۆی و خەون و ئاواتەکانی خۆی بوو. بنەماڵەکەی نەیانتوانی بە ئازادی غەمی لەدەستدانی کچەکەیان دەربڕن. لەبەر ئەوەی ڕژیمی ئێران لە کۆبوونەوە ی کوردەکان ترسی ڕاپەڕینێکی گەورەتری هەیە. ڕاستە کە ژینا لەبەر ئەوەی ژن بوو گیرا بەڵام ئەو بە هۆی کوردبوونیەوە کووژرا.

ئەوە ڕاستییەکە کە منیش وەک کوردێک، هەرگیز نەمدەتوانی ئەم دەقە بە زمانی دایکم کە زمانی کوردیە بنوسمەوە لە ئێران، بەبێئەوەی زیندانی بکرێم یان بکوژرێم. ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئێران کێشەی زیاتری هەیە لە تووندڕەوی ئاینی و چەوساندنەوەی ژنان. بەڵام ئێران نموونەیەکە وەک سیستمێکی ئاپارتاید بۆ خەڵکانی جیاواز، و بە شێوەیەکی سیستماتیک بە تەواوی لەناویان دەبات. ئەوەی ئێستا لەئێراندا دەیبینین لەسنووری خراپە یان زۆرداریش تێپوڕیوە. ئەوەی دەیبینین تێکشکان و بەربەرێتییەکی ئاشکرایەوبۆ ئێمە کە ساڵانێکی زۆرە شاهیدی ئەو کێشانەین، هیچ شتێکی نوێ نییە.

Ava Rasolpour • 2022-09-30
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.