مەهدی ئەحمەدی لە ڕێگەی پڕۆژەی هونەری و فیلم بەسەرهاتی
کۆچ کردنی خۆی
بەکار دەهێنێت

Foto: Mahdi Ahmadi

مەهدی ئەحمەدی بە تەنیا وەک كوڕێكی 16 ساڵە هات بۆ وه‌ڵاتی سوید. ئێستا بیرۆکە و یادەوەریە سەخته‌كانی ژیانی خۆی لە کاری هونه‌ری دا بەکار دەهێنێت. هه‌روه‌ها لە هەندێک شتی تریشدا بەشداری ده‌كات، وه‌ك پڕۆژەی Noncitizen کە پڕژێكه‌ كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی كۆچ، په‌نابه‌ران و مافەکانی مرۆڤ گتفو گۆ ده‌كات و به‌رهه‌می هونه‌ری سه‌باره‌ت به و بابه‌تانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

پاش نیوەڕۆی چوارشەممەیە کاتێک من مەهدی لە باخچه‌ی لاوان ”ئیسپلاندا” لە سێنتری  ”ته‌بی”  ده‌بینم. لە یه‌كه‌م چاوپێکەوتن دا گەنجێکی شاد و دڵخۆش دێت و سڵاوم لێ دەکات، و زووتر لە کاتی دیاریكراومان گەیشتووە و چاوەڕێمی کردوو‌ه‌.
مەهدی ساڵی سێیەمی ئامادەیی دەخوێنێ و هه‌روه‌ها کاردەکات و یاری تۆپی پێش دەکات. جگە لەوەش لە پڕۆژە هونەری جۆراوجۆرەکان بەشدارە.
–مەهدی دەڵێ من هەمیشە حەزم له‌ هونەربووه‌. دواتر ئەم پڕۆژەی ئامۆژگاری  Noncitizen Cameraیا ”کامێرای ناهاووڵاتی” م دۆزییەوە کە ڕوی ‌كرده‌‌ ئەوانەی كه‌ دەیانویست فێری دروستکردنی فیلم و دۆکۆمێنتاری ببن .

پڕۆژەی Noncitizen لە ساڵی 2015 لەلایەن دۆکۆمێنتاری و فیلمسازەوە دامەزراوە بۆ خستنه ‌به‌ر باسی کێشەکانی کۆچ، سنووره‌كان، و مافی مرۆڤ. زۆربەی کارەكه‌یان ئەوەیە کە دەنگو ودەسەڵاتی چیرۆك و به‌سه‌رهاتی په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن به‌ خۆیان. به‌و کەسانەی کە ئەزمونی ڕاسته‌قینه‌ی فڕین و كۆچیان هه‌یه‌.
– یەکێک لە پرسیارە گەورەکان بۆ ئێمە ئەوە بوو: کێ پێمان بڵێت یا باسی كۆچ بكات؟ ئێمە پێمان وایە ئەو خەڵکانه ی‌ کە ئەزموونی هەڵاتنیان هەیە خۆیان ده‌بێت باسی بكەن و ئەوەی کە دەیانەوێت باسی بكەن لەوانەیە هیچ دەربارەی فڕین و کۆچ نەبێت” دێنیس هارڤی، بەڕێوەبەری پرۆژەكه‌ دەڵێت:
– مەهدی بۆ نموونە چەندین ڤیدیۆی موزیکی جوان و کورتە فیلمی تری دروست کردووە کە هیچ باسی هەڵاتن ناكات.

مەهدی لە له‌ ڕه‌سه‌ندا خەڵکی ئەفغانستانە بەڵام لە ئێران گەورە بووە. ئەو كه‌ باسی كۆچی خۆی ده‌كات وه‌ك چەقۆیەک لە دڵی دا باسی دەکات و ده‌ڵێت کە تەنیا جارێک له‌ دڵی هاته‌ ده‌ره‌وه‌  ئەو وه‌خته‌ و کە گه‌یشته‌ سوید.
– من وەک منداڵێکی بچوک تەنیا هاتمە ئێرە و کاتێک هاتمە سوید تێگەیشتم چیم بەسەرهاتووە.سه‌ره‌تا هەستێكی بێ ئومێدیم هه‌بوو. بیرم کردەوە، بۆچی دەبێت راست من ڕابکەم. بەڵام ئێستا خۆشحاڵم کە هاتم بۆ ئێره.‌‌ هەروەها تێڕوانین و تێگەیشتنێكی جیاوازم سه‌باره‌ت به‌‌ ژیان بەدەست هییناوه‌.
مەهدی نایهەوێت زۆر باسی ڕابردوو بکات. ئه‌وه شتێكی‌ زۆر ئەستەمه‌ بۆ ئه‌و. بەڵکو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی وەک ڕێگایەک بۆ كاری هونه‌ری بەکاردەهێنێت. پڕۆژەی Noncitizen یارمەتی داوه‌ زیاتر ئەوشتانه‌ کە حەزی لێیه‌ بدۆزیته‌وه‌.
– ئێمە چوینە هێندێك ”وۆرک شۆپ” کە پێیان وتین چۆن فیلم دروست بکەین.و فیلم چییە و بۆچی فیلم یان دێکۆمێنتاری دروست دەکەین. هەروەها توانیم كه‌ره‌سته‌ی فیلم گرتن قەرز بکم، مه‌هدی دەڵێت:
– من هەمیشە وابیردەکەمەوە کە دەتوانم بە جۆرێکی تر هەستی خۆم دەرببڕم. دەتوانم بە چەند شێوازدا نیشانی بده‌م، بە فیلم گرتن یان وێنەگرتن یان نووسین.

مەهدی، تا ئێستا هێندێك به‌رهه‌می پێشکەش کردووە. کورتە فیلمی خۆی دروست کردوون و په‌خشی زیندووی هه‌بووه‌. هەروەها له‌ فێستیڤاڵی فیلم به‌شدار بووه‌. مەهدی ده‌ڵێت له‌ داهاتوودا حه‌ز ده‌كات هەم لە پشتەوە و هەم لە بەردەم کامێره‌ دا كار بكات.
– Noncitizen فیستیڤاڵێکی بچووکی هەبوو، لەوێ من پێشكه‌شكار بووم و فیلمم پێشکەش کرد. من خۆم تا ئێستا لە هیچ دێکۆمێنتاری و فلیمێک دا به‌شدار نه‌بووم، بەڵام ڕەنگە دواتر به‌شداری بكام.
لە ساڵی 2017 دا کاتێک کە بە مەهدی وترا دیپۆرتی دەکه‌ن، دڵی شکاوە و زۆر خه‌مبار بوو. ده‌بوایه‌ ماڵه‌كه‌ی بگوێزێته‌وه‌ وهاوڕێکانی و قوتابخانەکەی لە گەڕەکی ته‌بی لە شاری ستۆكهۆڵم دەست بدات. ئەوە شتێکی زۆر ناخۆش بو بۆ مه‌هدی.
–مەهدی دەڵێ من ناچار بووم لەو خانووە هاوبه‌شیه‌كه‌ کە هەمیشە تێیدا ژیاوم برۆم. من هەمیشە یاری تۆپی پێم کردووە و هێشتاش یاری دەکەم. ڕاهێنەرەکەمان پرسیاری لێکردم کە ئایا دەمەوێت لەگەڵی بمێنمەوە له‌ ماڵی ئه‌و و ماوەیەک لەوێ بوم تا شوێنێکم بۆ خۆم دۆزییەوە .

Foto: Ava Rasolpour

مەهدی باسی سەختیەکانی ده‌كات و به‌ تایبه‌تی هەستکردن بە تەنیای و هه‌روه‌ها گرینگی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ ناخۆشانه‌ ده‌رببڕی.
– هەندێک جار بیر لە بنەماڵە و كه‌سوكارم دەکەمەوە و کە لێرە نین دڵتەنگ ده‌بم و دواتر هەست دەکەم کە دەمەوێت بگریم. كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ده‌ڵێن “کوڕان نابێت بگرین” بەڵام من ئه‌و باوه‌ڕه‌م نییە. هەندێک جارخه‌مگین دەبم و له‌ سەر جێگاکەم ڕاده‌کشێم وهه‌ست ده‌كه‌م ئەگەر فرمێسکیش بێت قەیناکە .
کاتێک ئەو بیر و هەستانە لای مەهدی زۆر دەبن  لەسەر کاغەز یان زۆرتر لە ناو دەفتەری یادەوەریەکانی ڕۆژانەی دا دەیاننووسێت .
– من لەسەر ئەو شتانه‌ دەنووسم کە دەیکەم ، ئەوەی کە بیری لێدەکەمەوە و هەستی پێدەکەم. کاتێک فکر وبیرەکانت نوسیەوە، تێڕوانینێکی جیاوازت دەست دەکەویت وهەندێک کێشە ئاسانترقبوڵ ده‌كرێن.

لە ساڵی 2018 دا یاسای نوێ هات بۆ سوید و مەهدی توانی لێره‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌و شه‌رته‌ كه‌ بتوانی له‌ قوتابخانه‌
ده‌ربێت و دواتر كارێكی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنێت.
– مەهدی بە پێکەنینەوە دەڵێت: بەم زوانە خوێندنه كه‌م تەواو دەبێت، پێده‌گه‌م و دەست بە کار دەکەم.
کاتێک پرسیاری لێده‌كه‌م کە  له‌ داهاتوودا حه‌ز ده‌كات چ جۆره‌ كارێك بكات، مەهدی دەڵێت دەیەوێت کار بۆ هاوکاریکردنی خەڵک بکات.
– دوو ساڵ لەمەوبەرکە دەمەویست ببم بە یاریزانی تۆپێ پێ خەڵکێکی زۆر یارمەتی منیان دا کە لەو کاتە دا زۆر پێویستیم بە هاوکاری هەبو ئێستا دەمەوێت چاکەی ئەو خەڵکانە بدەمەوە و لە کارەکەم دا یارمەتی کەسانی تر بکەم، هەروەها مه‌هدی دەیهەوێت ئەوەندەی دەکرێت ژیان بکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگا و ئارەزووکانی خۆی لە ژیاندا. ئێستا ئەو وه‌ك زێده‌كار وێنە و ڤیدیۆی بۆ هاوڕێکانی دروست ده‌كات.
– من هه‌روه‌ها فیلم لە خەڵک ده‌گرم لە ”كۆنفیرماسیۆن . ”هەوڵ دەدەم بۆ هاوڕێکانم فیلم دروست بكەم. ئێستا یەکێک لە هاوڕێکانم کەناڵی یوتۆبی دەستپێکردووە و دەیهەوێت کاری فیلمسازی بۆ بکەم، مەهدی دەڵێت: بۆیە هەوڵ دەدەم شتی جیاواز بۆ فیلم دروست بکەم.
– ئەوە بیرۆکەکە بو کاتێک من پەیوەندیم کرد بە پڕۆژەی Noncitizen. دەمەوێت شتی جیاواز بکەم و بزانم حه‌زم له‌ چیه‌، لە فیلمسازیدا، یان .لە یارمەتیدانی خەڵک بە چەند جۆرێکی تر. من تەنیا دەمەوێت تا ئەو ڕادەیە ئەوشتە فێربم و گرنگترین شت ئەوەیە کە هه‌رگیز واز ناهێنیت

Ava Rasolpour • 2020-12-11
Ava Rasolpour är redaktör, skribent och översättare på Lyktan med ett särskilt intresse för konst och kultur.