ئەوان لە دوورەوە سەما دەکەن, ئێمە لەسەر زەوی گیان دەدەین

وێنە: ڕاپەڕاندنی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ لە مەهابا: قازی محەممد لە سەر سەکۆ.

کاتێک ئێران لە هەژان وهەڵچوونە، کوردەکانی ناو ئەو وڵاتە خۆیان بەڕێکخستن دەکەن. ئەوان باش دەزانن کە زۆرداریی کۆماری ئیسلامی بە ئاسانی دەتوانێت بە جۆرێکی تر بگۆڕدرێت. هەروەها ڕەزا پەهلەوی کوڕی شاهەنشای هەڵا تووی ئێران، کە لەلایەن لایەنگرانی پاشایەتییەوە وەک هەڵبژاردەیەکی سیاسی پیشان دراوە، پێشتر قسەی لە سزادانی ئەوان کردووە.

پاشایەتی لە ئێران مردووە. هەروەها خەیاڵی ئێرانی گەورە ویەکگرتوویش مردووە. بەڵام ئەم بیرۆکەیە هێشتا لە خەیاڵی کۆمەڵێک خەڵک دا دەژی، زۆرجار لە نێوان کۆچبەراندا، زۆرجار بە شێوەیەکی ڕۆمانسی وجوانکراو ڕۆژئاوا پاشایەتی لە دەسەڵات خستووە؛ بەڵام هەندێک لە ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن جارێکی تر دەسەڵاتی ڕاستەقینەی بۆ بگەڕێننەوە.

لە ١٨ی ئاگوست ١٩٧٩، ڕووحوڵڵا خومەینی فەتوایەکی دەرکرد کە بانگەواز بۆ جیهاد دژ بە کوردەکانی ئێران دوای ئەوە دەست بە ئێعدامی بە کۆمەڵ هێرشە سەربازییەکان وتووند وتیژی وزۆرداریی بە سیستەماتیک کرا. ئەمە مێژوویەک نییە کە بتوانرێت لە یاددا بسڕدرێتەوە، ئەمە برینێکی کراوەیە.

ئەم هەفتەیە هەمان مەنتق جارێکی تر دەنگی هەڵدا ئەمجارە لە دەمی کوڕی پاشای پێشووی ئێران، ڕەزا پەهلەوی کە لە وتارێکی هەڕەشە ئامێز دژ بە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کە ئەو بە “جیاخواز” ناویان دەبات. زمانێک کە لە ڕاستیدا ولە مێژوودا زۆرجار ئاراستەی دانیشتوانی کوردی ئێران کراوە. ئەم وتارە دوای ئەوە هات کە پێنج پارتە کوردییەکەی ناوکوردستانی ئێران بە تازەیی هاوپەیمانیەکیان پێکهێنابوو وبەرەیەکی یەکگرتوو دروست کردبوو بۆ پاراستنی گەلی کورد لە هێرشی دەرەکی.

ئەمڕۆ هەندێک لە دوورەوە هەڵدەپەڕن کاتێک هەندێکی تر خۆیان بۆ شەڕێک ئامادە دەکەن کە نزیک دەبێتەوە. گەلان لە ئێران تێدەکۆشن، بەڵام نە بۆ هەمان مەبەست، بیرۆکەیەکی درێژخایەن هەیە کە وەک جوانکردنێک دەڵێت ئێران وڵاتێکی خۆشبەختە وئەگەر مەلاکان لەدەسەڵات لاببرێن هەموو شتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەهەشتی ڕابردوو, بەڵام ئێران وەک دەوڵەتی نەتەوەیی هەرگیز دیموکراتیک یان ئارام نەبووە بۆ دانیشتوانی جۆراوجۆری نەتەوەیی وکەلتووری.

ڕەزا پەهلەوی هیچ ڕۆڵێکی فەرمی یان پشتگیرییەکی گەلی نییە، بەڵام بەو حاڵەش هەڕەشە لە “جیابیرەکان” دەکات وبانگەواز بۆ توند وتیژی دەکات، ئەم جۆرە وتارانە نیگەرانییەکی قووڵ دروست دەکەن، بە تایبەتی لەنێو ئەو گەلانی کە لە مێژوودا بوونەتە ئامانجی توندوتیژی دەوڵەت نەتەوە.


وێنە: جهانگیر ڕەزمی، وێنەیەکی بردنەوەی جایزەی پۆلیتزەر لە ساڵی ١٩٧٩ لە سنە,کوردستان: یازدە زیندانیی کورد ئیعدام دەکرێن.

کوردەکان بۆ ئەوە تێناکۆشن ببن بە پڕۆژەیەکی وەڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئەوان بۆ بوون ومانەوە تێدەکۆشن: بۆ مافی قسەکردن، خوێندن ونووسین بە زمانی دایک، بۆ ئەوەی ناو، جلوبەرگ و نیشانەکانی خۆیان بەکاربهێنن، ئەم مافانە لە سەردەمی پاشایەتییەوە قەدەغەکرابوون، پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامی بێتە سەرکار، ئەم خەباتە بۆ شتێکی زۆر سەرەتاییە، بۆ ئەوەی کورد بتوانێت بە دراوسێی فارسی خۆی بڵێت ئازادی من وەک ئازادی تۆ قورسە، بێ ئەوەی گاڵتەی پێ بکرێت، هەڕەشەی لێ بکرێت یان ڕەگەزپەرستی لە گەڵ بکرێت، چ لە ناوەوەی ئێران وچ لە دیاسپۆرا.

لە نێوان زۆرێک لە فارسەکاندا فکرێکی لەم چەشنە نییە ئەو ڕاستیە ببینێت بەڵام ئەمە ڕاستییەکە و هەیە، سەرکردەکانی ئێران، چ پاشا و چ مەلا، دیکتاتۆر بوون، زۆرجار باس لە ڕۆژانی شکۆداری پاشا دەکرێت، بەڵام دەنگ لەسەر زیندان، قەدەغە، ئەشکەنجە، و شکاندنی گەلانی نێو وڵات ناکرێت.

پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە کە سەردەمی پاشایەتی بۆ کوردان بەڕاستی چۆن بوە لە ژێر دەسەڵاتی موحەممەد ڕەزا شای پەهلەوی: زمانى کوردى لە قوتابخانەکان وبوارە گشتییەکاندا قەدەغە کرابوون، ناوە کوردییەکان وناوی شوێنەکان گۆڕدرابون بۆ ناوی فارسی. جەژنە کەلتووریەکان بەربەست کرابون وبزووتنەوە سیاسییەکان بە توندوتیژی تێک شکێنران. پۆلیسی نهێنی پاشا ،ساواک، چالاکوانانی کوردی دەگرت، ئەشکەنجەی دەدان وئێعدامی دەکردن، ئەمە سیاسەتێکی کاتی نەبوو، هەوڵێکی سیستەماتیک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک.

لە ساڵی ١٩٤٦دا پێشەوا قازی محەممەد لە شاری مهاباد یەکەم کۆماری کوردی ڕاگەیاند وسەرۆکایەتی کرد، لەو ماوە کورتەی دەسەڵاتیدا پەرلەمان دروستکرا، قوتابخانەکانی زمانی کوردی کرانەوە وڕۆژنامەنوسی ئازاد گەشەی کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٧دا قازی محەممەد سەرۆک کۆمار لە هەمان شار لە مەیدانێکدا هەڵواسرا ولە سێدارە درا، بە تاوانی خیانەت بە وڵات لەلایەن ڕژیمی پاشایەتییەوە.

کاتێک کۆماری ئیسلامی شوێنی گرتەوە، هەمان مەنتق بە زمانی نوێ بەردەوام بوو، لە دەسپێکی ساڵی ١٩٧٩بە فەتوای ڕوحوڵا خومەینی هێرشی سەربازی کرایە سەر خەڵکی کوردستان، کۆمەڵکوژی وهەڵواسین لە شەقامەکان، شارە کوردییەکان بۆردومان کران، سەرکردەکان کوژران، تەنانەت، لە دەرەوەی ئێرانیش لە ساڵی ١٩٩٠ لە وڵاتی سوید لە شاری ڤێستەرۆس عفەت قازی، کچی قازی محەمەد، بە بۆمبی نامە کوژرا. نەوە دوای نەوە لە ژێر چەپۆکی ڕژیمێک گەورە بوون کە بوونیان بە هەڕەشە دەزانرێت.


وێنە: ئیعدامکردنی کوردێکی یارسانی لە ئێران، ساڵی ١٩٧٩.

خەڵک ئێستا هان دەدرێن بۆ هاتنە سەر شەقامەکان، لە کاتێکدا کە ئەوانەی بانگەواز بۆ «شۆڕش» دەکەن، ئەو بانگەوازە لە ناو کەشێکی ئارام وپارێزراودا دەدەن، دوور لە فیشەک وباتۆن وزیندان، بەڵام لەسەر زەوی کەسانی تر بار وقورسایی ئەم خەباتە هەڵدەگرن.  تەنها کەمێک هێزی سەربازی بوونی هەیە، وەک کوردەکان لە ڕۆژئاوا وبەلۆچەکان لە باشوور کە ئامادەن بۆ بەرگری هێزە نیمچەسەربازییەکانی بەسیج خۆپیشاندانەکان سەرکوت دەکەن، هەروەها بۆمبەکان دەهاوێژن زۆر کەس هیچ شوێنێک نییە بۆ ڕاکردن، هیچ پاراستنێک نییە وهیچ هەلی کۆچکردن نییە.

ئەوە هۆکارێک بوو بۆ کودەتای دژ بە پاشایەتی، هەروەها هۆکارێکیش هەیە بۆ ئەوەی خەڵک ئێستا دەیانەوێت ئەم ڕژیمە لابەرن، زۆرداری بەرگری دروست دەکات، بەڵام گەلی ئێران پێویستی بە ئازادیی ڕاستەقینە هەیە، بێ زۆرداریی وبێ خەیاڵی پاشایەتی، سەرکردایەتی دەبێت هەڵبژێردرێت، نە ئەوەی بسەپێندرێت، وهەموو کەسێک دەبێت مافی بوون ودەنگدانی هەب.

چونکە ئێران تەنها لە فارسییەکان پێکنایەت ،کورد، بەلوچ، ئازەری، عەرەب، تورکمان، لور و گەلانێکی تر هەن، هەر یەکەیان بە زمان، کەلتوور و خاک و مێژوویی خۆیان لە ناو سنوورەکانی وڵات دا دەژین ئەوان پێکەوە بەشێکی گرنگی دانیشتوانی ئێران پێک دێنن،  زیاتر لە نیوەی وڵات ئەگەر لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی پان‌فارسی بڕوانین ناتوانرێت خۆت بە نەتەوەپەرست بناسێنیت و هەمان کات بە سووکی و بە کەمی چاو لەگەلانی تر  بکەیت یان هەڕەشەیان لێ بکەیت و هەروەها باس لە یەکگرتوویی بکەی ، ڕەزا پەهلەوی هەتا ئێستا لە سەرەتایی‌ترین شت کە یەک گرتنە سەرکەوتوو نەبووە ، لەبری ئەوە دووبەرەکی و بێ متمانەیی دروست کردووە، کاتێک حیزبە کوردییەکان خۆیان ڕێکدەخەن بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەیان، ئەمە لە بەر پێویستیە، ئەوان مێژوویەکی درێژی ستەم و زۆردارییان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتووە، کە هۆکاری دروستبوونی هێزێکی هاوبەش و توانای ڕێکخستنی خێرا و خۆڕاگری بووە.

بەڵام کاتێک بۆمبەکان دەبارن وهەڕەشەی شەڕ لەلایەن هەم مەلاکانی ئایینی وهەم نوستالژیاکارانی پاشایەتییەوە دەوترێت، تەنها مافێک دەمێنێتەوە مافی بەرگریی خۆ پاراستن ئەگەر لەو کاتەدا بە ناوی “جیاخوازی” بانگ بکرێیت، ئەوە نرخێکە کە ناچاریت بیدەیت، بەڵام ڕوون بێت، تەنها ناونیشانێک بێ دەستوور کەس ناکات بە پاشا. وداهاتووی ئێران ناتوانێت لەسەر تاجە کۆنەکان، درۆی نوێ یان بەردەوامی لە نکوڵیکردن بنیات بنرێت.

زیلان ڕۆژهەڵات • 2026-03-08
زیلان ڕۆژهەڵات نووسەرێکی کوردە لە سوید


De dansar i exil, vi dör på marken

Bild: Republiken Kurdistan utropas 1979, Qazi Muhammad står på podiet.

När Iran skakar har kurderna i landet organiserat sig. De vet bara allt för väl att den islamska republikens förtryck lätt kan bytas i ett annat. Och Reza Pahlavi, som monarkisterna fört fram som ett politiskt alternativ, har redan talat om att straffa dem.

Monarkin är död. Det är också illusionen om ett sammanhållet Stor-Iran. Ändå lever föreställningen kvar, ofta i exil, ofta romantiserad. Västerlandet har gjort monarkin maktlös; vissa iranier vill åter ge den verklig makt.

Den 18 augusti 1979 utfärdade ayatolla Ruhollah Khomeini en fatwa som uppmanade till jihad mot kurder i Iran. Det följdes av massavrättningar, militära offensiver och systematisk förföljelse. Det är inte historia som kan relativiseras bort, det är ett öppet sår.

I veckan ekade samma logik återigen. Denna gång från den forna shahens son, Reza Pahlavi, som i ett uttalande talade om straff och krafttag mot det han kallar separatister. Ett språk som, i praktiken och historiskt, riktats mot den kurdiska befolkningen i Iran. Det uttalandet kom efter att fem kurdiska partier i Iran nyligen gick samman och bildade en koalition, en enad front mot yttre angrepp på det kurdiska folket.

I dag dansar vissa på avstånd, medan andra rustar för ett krig som närmar sig. Folken i Iran kämpar, men inte för samma sak. Det finns en seglivad förskönande idé om att Iran är ett lyckligt land och att allt skulle återgå till ett förlorat paradis om mullorna försvann. Iran som nationalstat har aldrig varit demokratiskt eller tryggt för sin etniskt och kulturellt mångfacetterade befolkning.

Reza Pahlavi har ingen officiell roll eller folklig förankring, ändå talar han om ”separatister” och manar till hårda tag. Uttalanden som dessa väcker djup oro, särskilt bland de folkgrupper som historiskt varit måltavlor för statligt våld.


Bild: Jahangir Razmi, Pulitzerprisbelönt fotografi från Sanandaj, Iran 1979, där elva kurdiska fångar avrättas.

Kurder kämpar inte för att bli ett västerländskt projekt. De kämpar för existens: rätten att tala, läsa och skriva sitt modersmål, att bära sina namn, kläder och symboler, något som förbjöds redan under shahens tid, långt före den islamiska republiken. Kampen handlar om något så grundläggande som att kunna säga till sin persiska granne: min frihet väger lika tungt som din. Utan att bli hånad, hotad eller utsatt för rasism. Både i Iran men även i diasporan.

Det finns en ovilja hos många perser att se detta i vitögat. Men faktum kvarstår: Irans ledare, monarker som mullor, har varit despoter. Man talar gärna om shahens glansdagar men tiger om fängelser, förbud, tortyr och de krossade perifera folken.

Det är värt att påminna om vad shahens tid faktiskt innebar för kurder. Under Mohammad Reza Pahlavis styre förbjöds kurdiska språket i skolor och offentliga sammanhang. Kurdiska namn och ortnamn ersattes med persiska. Kulturella uttryck undertrycktes och politiska rörelser krossades med våld. SAVAK, shahens hemliga polis, fängslade, torterade och avrättade kurdiska aktivister. Det var inte en tillfällig policy utan ett systematiskt försök att radera en folkgrupps identitet. Ledaren Qazi Muhammad utropade 1946 den första kurdiska republiken i staden Mahabad och blev dess president. Under hans korta ledning höll sig republiken med parlament, kurdiskspråkiga skolor och en växande fri press, innan han 1947 hängdes på ett torg i samma stad, dömd för landsförräderi av shahregimen.

När den islamiska republiken sedan tog över fortsatte samma logik, men med ny retorik. Khomeinis fatwa 1979 var startskottet för årtionden av militära offensiver, massakrer och hängningar på öppen gata. Kurdiska städer bombades. Ledare mördades, även på svensk mark. Efat Ghazi, dotter till Qazi Muhammad, dödades av en brevbomb i Västerås 1990. Generation efter generation har vuxit upp under ett styre som betraktat deras existens som ett hot.


Bild: Avrättning av en yarsani-ezidisk kurd i Hawraman-regionen i Iran, 1979.

Människor uppmanas nu att gå ut på gatorna, medan de som ropar ”revolt” gör det från trygg exil, långt från kulor, batonger och fängelseceller. På marken bär andra bördan: det finns bara få militära styrkor, bland annat kurder i väst och balocher i söder, som är redo att slåss. Regimens paramilitära Basij slår ner protester. Samtidigt faller bomber. För många finns det ingenstans att ta vägen, inget skydd och ingen möjlighet till exil, till skillnad från dem som länge levt tryggt utomlands.

Det fanns en anledning till kuppen mot shahen, precis som det nu finns en anledning till att folk vill få bort den nuvarande regimen. Förtryck skapar motstånd. Men folket i Iran måste ha verklig frihet, utan tvång eller monarkistiska illusioner. Ledarskap ska väljas, inte påtvingas, och alla måste få existera och göra sig hörda.

För Iran består av fler folk än perser: kurder, balocher, azerier, araber, turkmener, lurer och andra, var och en med egna språk, egen kultur och historiska territorier inom landets gränser. Tillsammans utgör de en avgörande del av befolkningen, mer än halva landet om man ser bortom den pan-persiska självbilden. Man kan inte vara nationalist, se ner på och hota andra folken samtidigt som man talar om enighet.

Reza Pahlavi har redan misslyckats med det mest grundläggande: att ena.
I stället har han skapat splittring och misstro. När kurdiska partier organiserar sig för att skydda sina samhällen sker det av nödvändighet. De bär på en lång historia av förtryck och utsatthet, som byggt en kollektiv styrka och förmågan att snabbt organisera sig och stå emot.

Men när bomber faller och hot om krig uttalas från både religiösa fanatiker och monarkistiska nostalgiker, återstår rätten till självförsvar. Att då reduceras till ”separatister” är ett pris man tvingas betala. Men låt det vara tydligt: en titel utan mandat gör ingen till kung. Och Irans framtid kan varken byggas på gamla kronor, nya lögner eller fortsatt förnekelse.

———————

Zîlan Rojhelat • 2026-03-06
Zîlan Rojhelat är frilansande essäist och skribent.