Lyktan
S
?
ئەوان لە دوورەوە سەما دەکەن, ئێمە لەسەر زەوی گیان دەدەین
▲ Bild: Republiken Kurdistan utropas 1979, Qazi Muhammad står på podiet.
کاتێک ئێران لە هەژان وهەڵچوونە، کوردەکانی ناو ئەو وڵاتە خۆیان بەڕێکخستن دەکەن. ئەوان باش دەزانن کە زۆرداریی کۆماری ئیسلامی بە ئاسانی دەتوانێت بە جۆرێکی تر بگۆڕدرێت. هەروەها ڕەزا پەهلەوی کوڕی شاهەنشای هەڵا تووی ئێران، کە لەلایەن لایەنگرانی پاشایەتییەوە وەک هەڵبژاردەیەکی سیاسی پیشان دراوە، پێشتر قسەی لە سزادانی ئەوان کردووە.
پاشایەتی لە ئێران مردووە. هەروەها خەیاڵی ئێرانی گەورە ویەکگرتوویش مردووە. بەڵام ئەم بیرۆکەیە هێشتا لە خەیاڵی کۆمەڵێک خەڵک دا دەژی، زۆرجار لە نێوان کۆچبەراندا، زۆرجار بە شێوەیەکی ڕۆمانسی وجوانکراو ڕۆژئاوا پاشایەتی لە دەسەڵات خستووە؛ بەڵام هەندێک لە ئێرانییەکان هەوڵ دەدەن جارێکی تر دەسەڵاتی ڕاستەقینەی بۆ بگەڕێننەوە.
لە ١٨ی ئاگوست ١٩٧٩، ڕووحوڵڵا خومەینی فەتوایەکی دەرکرد کە بانگەواز بۆ جیهاد دژ بە کوردەکانی ئێران دوای ئەوە دەست بە ئێعدامی بە کۆمەڵ هێرشە سەربازییەکان وتووند وتیژی وزۆرداریی بە سیستەماتیک کرا. ئەمە مێژوویەک نییە کە بتوانرێت لە یاددا بسڕدرێتەوە، ئەمە برینێکی کراوەیە.
ئەم هەفتەیە هەمان مەنتق جارێکی تر دەنگی هەڵدا ئەمجارە لە دەمی کوڕی پاشای پێشووی ئێران، ڕەزا پەهلەوی کە لە وتارێکی هەڕەشە ئامێز دژ بە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کە ئەو بە “جیاخواز” ناویان دەبات. زمانێک کە لە ڕاستیدا ولە مێژوودا زۆرجار ئاراستەی دانیشتوانی کوردی ئێران کراوە. ئەم وتارە دوای ئەوە هات کە پێنج پارتە کوردییەکەی ناوکوردستانی ئێران بە تازەیی هاوپەیمانیەکیان پێکهێنابوو وبەرەیەکی یەکگرتوو دروست کردبوو بۆ پاراستنی گەلی کورد لە هێرشی دەرەکی.
ئەمڕۆ هەندێک لە دوورەوە هەڵدەپەڕن کاتێک هەندێکی تر خۆیان بۆ شەڕێک ئامادە دەکەن کە نزیک دەبێتەوە. گەلان لە ئێران تێدەکۆشن، بەڵام نە بۆ هەمان مەبەست، بیرۆکەیەکی درێژخایەن هەیە کە وەک جوانکردنێک دەڵێت ئێران وڵاتێکی خۆشبەختە وئەگەر مەلاکان لەدەسەڵات لاببرێن هەموو شتێک دەگەڕێتەوە بۆ بەهەشتی ڕابردوو, بەڵام ئێران وەک دەوڵەتی نەتەوەیی هەرگیز دیموکراتیک یان ئارام نەبووە بۆ دانیشتوانی جۆراوجۆری نەتەوەیی وکەلتووری.
ڕەزا پەهلەوی هیچ ڕۆڵێکی فەرمی یان پشتگیرییەکی گەلی نییە، بەڵام بەو حاڵەش هەڕەشە لە “جیابیرەکان” دەکات وبانگەواز بۆ توند وتیژی دەکات، ئەم جۆرە وتارانە نیگەرانییەکی قووڵ دروست دەکەن، بە تایبەتی لەنێو ئەو گەلانی کە لە مێژوودا بوونەتە ئامانجی توندوتیژی دەوڵەت نەتەوە.

Bild: Jahangir Razmi, Pulitzerprisbelönt fotografi från Sanandaj, Iran 1979, där elva kurdiska fångar avrättas.
کوردەکان بۆ ئەوە تێناکۆشن ببن بە پڕۆژەیەکی وەڵاتانی ڕۆژئاوایی، ئەوان بۆ بوون ومانەوە تێدەکۆشن: بۆ مافی قسەکردن، خوێندن ونووسین بە زمانی دایک، بۆ ئەوەی ناو، جلوبەرگ و نیشانەکانی خۆیان بەکاربهێنن، ئەم مافانە لە سەردەمی پاشایەتییەوە قەدەغەکرابوون، پێش ئەوەی کۆماری ئیسلامی بێتە سەرکار، ئەم خەباتە بۆ شتێکی زۆر سەرەتاییە، بۆ ئەوەی کورد بتوانێت بە دراوسێی فارسی خۆی بڵێت ئازادی من وەک ئازادی تۆ قورسە، بێ ئەوەی گاڵتەی پێ بکرێت، هەڕەشەی لێ بکرێت یان ڕەگەزپەرستی لە گەڵ بکرێت، چ لە ناوەوەی ئێران وچ لە دیاسپۆرا.
لە نێوان زۆرێک لە فارسەکاندا فکرێکی لەم چەشنە نییە ئەو ڕاستیە ببینێت بەڵام ئەمە ڕاستییەکە و هەیە، سەرکردەکانی ئێران، چ پاشا و چ مەلا، دیکتاتۆر بوون، زۆرجار باس لە ڕۆژانی شکۆداری پاشا دەکرێت، بەڵام دەنگ لەسەر زیندان، قەدەغە، ئەشکەنجە، و شکاندنی گەلانی نێو وڵات ناکرێت.
پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە کە سەردەمی پاشایەتی بۆ کوردان بەڕاستی چۆن بوە لە ژێر دەسەڵاتی موحەممەد ڕەزا شای پەهلەوی: زمانى کوردى لە قوتابخانەکان وبوارە گشتییەکاندا قەدەغە کرابوون، ناوە کوردییەکان وناوی شوێنەکان گۆڕدرابون بۆ ناوی فارسی. جەژنە کەلتووریەکان بەربەست کرابون وبزووتنەوە سیاسییەکان بە توندوتیژی تێک شکێنران. پۆلیسی نهێنی پاشا ،ساواک، چالاکوانانی کوردی دەگرت، ئەشکەنجەی دەدان وئێعدامی دەکردن، ئەمە سیاسەتێکی کاتی نەبوو، هەوڵێکی سیستەماتیک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێک.
لە ساڵی ١٩٤٦دا پێشەوا قازی محەممەد لە شاری مهاباد یەکەم کۆماری کوردی ڕاگەیاند وسەرۆکایەتی کرد، لەو ماوە کورتەی دەسەڵاتیدا پەرلەمان دروستکرا، قوتابخانەکانی زمانی کوردی کرانەوە وڕۆژنامەنوسی ئازاد گەشەی کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٧دا قازی محەممەد سەرۆک کۆمار لە هەمان شار لە مەیدانێکدا هەڵواسرا ولە سێدارە درا، بە تاوانی خیانەت بە وڵات لەلایەن ڕژیمی پاشایەتییەوە.
کاتێک کۆماری ئیسلامی شوێنی گرتەوە، هەمان مەنتق بە زمانی نوێ بەردەوام بوو، لە دەسپێکی ساڵی ١٩٧٩بە فەتوای ڕوحوڵا خومەینی هێرشی سەربازی کرایە سەر خەڵکی کوردستان، کۆمەڵکوژی وهەڵواسین لە شەقامەکان، شارە کوردییەکان بۆردومان کران، سەرکردەکان کوژران، تەنانەت، لە دەرەوەی ئێرانیش لە ساڵی ١٩٩٠ لە وڵاتی سوید لە شاری ڤێستەرۆس عفەت قازی، کچی قازی محەمەد، بە بۆمبی نامە کوژرا. نەوە دوای نەوە لە ژێر چەپۆکی ڕژیمێک گەورە بوون کە بوونیان بە هەڕەشە دەزانرێت.

Bild: Avrättning av en yarsani-ezidisk kurd i Hawraman-regionen i Iran, 1979.
خەڵک ئێستا هان دەدرێن بۆ هاتنە سەر شەقامەکان، لە کاتێکدا کە ئەوانەی بانگەواز بۆ «شۆڕش» دەکەن، ئەو بانگەوازە لە ناو کەشێکی ئارام وپارێزراودا دەدەن، دوور لە فیشەک وباتۆن وزیندان، بەڵام لەسەر زەوی کەسانی تر بار وقورسایی ئەم خەباتە هەڵدەگرن. تەنها کەمێک هێزی سەربازی بوونی هەیە، وەک کوردەکان لە ڕۆژئاوا وبەلۆچەکان لە باشوور کە ئامادەن بۆ بەرگری هێزە نیمچەسەربازییەکانی بەسیج خۆپیشاندانەکان سەرکوت دەکەن، هەروەها بۆمبەکان دەهاوێژن زۆر کەس هیچ شوێنێک نییە بۆ ڕاکردن، هیچ پاراستنێک نییە وهیچ هەلی کۆچکردن نییە.
ئەوە هۆکارێک بوو بۆ کودەتای دژ بە پاشایەتی، هەروەها هۆکارێکیش هەیە بۆ ئەوەی خەڵک ئێستا دەیانەوێت ئەم ڕژیمە لابەرن، زۆرداری بەرگری دروست دەکات، بەڵام گەلی ئێران پێویستی بە ئازادیی ڕاستەقینە هەیە، بێ زۆرداریی وبێ خەیاڵی پاشایەتی، سەرکردایەتی دەبێت هەڵبژێردرێت، نە ئەوەی بسەپێندرێت، وهەموو کەسێک دەبێت مافی بوون ودەنگدانی هەب.
چونکە ئێران تەنها لە فارسییەکان پێکنایەت ،کورد، بەلوچ، ئازەری، عەرەب، تورکمان، لور و گەلانێکی تر هەن، هەر یەکەیان بە زمان، کەلتوور و خاک و مێژوویی خۆیان لە ناو سنوورەکانی وڵات دا دەژین ئەوان پێکەوە بەشێکی گرنگی دانیشتوانی ئێران پێک دێنن، زیاتر لە نیوەی وڵات ئەگەر لە چوارچێوەی بیرکردنەوەی پانفارسی بڕوانین ناتوانرێت خۆت بە نەتەوەپەرست بناسێنیت و هەمان کات بە سووکی و بە کەمی چاو لەگەلانی تر بکەیت یان هەڕەشەیان لێ بکەیت و هەروەها باس لە یەکگرتوویی بکەی ، ڕەزا پەهلەوی هەتا ئێستا لە سەرەتاییترین شت کە یەک گرتنە سەرکەوتوو نەبووە ، لەبری ئەوە دووبەرەکی و بێ متمانەیی دروست کردووە، کاتێک حیزبە کوردییەکان خۆیان ڕێکدەخەن بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەیان، ئەمە لە بەر پێویستیە، ئەوان مێژوویەکی درێژی ستەم و زۆردارییان لەگەڵ خۆیان هەڵگرتووە، کە هۆکاری دروستبوونی هێزێکی هاوبەش و توانای ڕێکخستنی خێرا و خۆڕاگری بووە.
بەڵام کاتێک بۆمبەکان دەبارن وهەڕەشەی شەڕ لەلایەن هەم مەلاکانی ئایینی وهەم نوستالژیاکارانی پاشایەتییەوە دەوترێت، تەنها مافێک دەمێنێتەوە مافی بەرگریی خۆ پاراستن ئەگەر لەو کاتەدا بە ناوی “جیاخوازی” بانگ بکرێیت، ئەوە نرخێکە کە ناچاریت بیدەیت، بەڵام ڕوون بێت، تەنها ناونیشانێک بێ دەستوور کەس ناکات بە پاشا. وداهاتووی ئێران ناتوانێت لەسەر تاجە کۆنەکان، درۆی نوێ یان بەردەوامی لە نکوڵیکردن بنیات بنرێت.